شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری بەشداری وێرکشۆپی پلان داڕشتن بۆ بەرەوپێشبردنی زانستی بوژاندنەوەی جەستەیی لە عێراق دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان لە وێرکشۆپی پلان داڕشتن بۆ بەرەوپێشبردنی زانستی بوژاندنەوەی جەستەیی لە عێراق کرد کە لە لایەن کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور (ئای. سی. ئاڕ. سی) لە رۆژانی 14 تا 17ـی ئابی 2022 لە هۆتێل کانیۆن لە هەولێر بەڕێوەچوو.

وێرکشۆپەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن دەربارەی رەشنووسی پێوەرەکانی بوژاندنەوەی جەستەیی و هەروەها بەرنامەی خوێندنی بواری بوژانەوەی جەستەیی. ئامانجی وێرکشۆپەکە بەرزکردنەوە و باشتر کردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی بوژاندنەوەی جەستەیی لە عێراق لە پێناو گەیشتن بە ئاستی ستانداردە ناسراوەکانی جیهان بوو.

هەردوو سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتی د. مهدی خالد قادر و سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان د. ذکرى علی عزیز لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان کرد لە وێرکشۆپی پلان داڕشتن بۆ بەرەوپێشبردنی زانستی بوژاندنەوەی جەستەیی لە عێراق.

وێرکشۆپەکە بەبەشداری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و عێراق، زانکۆکانی هەولێری پزیشکی، تەکنیکی ناوەڕاست، پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی بەغدا و چەند چارەسەرکارێکی سروشتی لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق بەرێوەچوو.