سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە نوێنەری زانکۆی (نزوى)ـی وڵاتی عوممان دەکات

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 3ـی ئابی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی کرد لە بەرێز حمدان بن سعید العامری یاریدەدەری راگر بۆکاروباری قوتابییان بۆ خزمەتگوزاری کۆمەڵگە لە زانکۆی (نزوى)ـی سەڵتەنەی عوممان.


لە دیدارێکدا کە هەردوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و قوتابییان ئامادەیبوون گفتوگۆکرا دەربارەی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆمان و زانکۆی (نزوى) بەمەبەستی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەرووی ئەکادیمی و زانستی و هەروەها ئاڵوگۆڕی ستاف و قوتابییان.


شیاوی باسە بەڕێز حمدان سەرپەرشتیاری دوو لە قوتابییانی زانکۆی (نزوى)ـیە کە لە ئێستادا هاورێ لەگەڵ 5 قوتابی زانکۆی نابلسی فەڵەستینی بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە میوانی زانکۆمانن.