سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە گرووپی خاوەن خەڵاتی یەکەمی پرۆژەی (ئینۆڤەیشن هەب لاب) دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 5ـی حوزەیرانی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە گرووپێک قوتابی کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر کرد کە لە پێشبڕکێی (ئینۆڤەیشن هەب لاب) دا پلەی یەکەمیان بەدەست هێنابوو.

پێشبڕکێیەکە بەرێوبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدانی کار بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی رێکیان خستبوو لە نێوان هەرسێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی موسڵ و زانکۆی تەکنیکی باکوور لەو پێشبڕکێیەدا قوتابییان باشترین چارەسەریان بۆ کێشەکان لە بوارەکانی ژمێریاری، بازاڕگەری و کشتوکاڵ خستەڕوو.

لە پێشبڕکێیەکەدا گرووپی ژمێریاری لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر توانییان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن و لە سەردانەکەیاندا گرووپەکەی قوتابییانی ژمێریاری خەڵاتی یەکەمییەکەیان بەخشییە سەرۆکی زانکۆ د. ئیدریس هەرکی، و بەرێزیان دەستخۆشی لە گرووپەکە کرد و هانیدان کە بەردەوام بن لە پەرەپێدان و پێشخستنی خۆیان، هەروەها دەستخۆشی لە بەرێوبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدانی کار کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانە کە سوودی بۆ قوتابییان دەبێت بۆ دۆزینەوەی هەلیکار لە داهاتوودا.

شیاوی باسە هەرسێ کۆمپانیای

Barakat Al-Iraq, Meraki ventures, Nakhla Company

بەشداری پێشبڕکێیەکە بوون و کێشەکانی خۆیان خستەڕوو تاکو لە لایەن قوتابییانەوە چارەسەری پێویستییان بۆ بدۆرێتەوە.