Monthly Archives: ئه‌یلول 2021

سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی راهێنانی چوار ڕۆژە بەڕێوەدەبات

سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی راهێنانی ٤ ڕۆژە رادەگەیەنێت لەژێر ناونیشانی چۆنیەتی دەرهێنانی دی. ئێن. ئەی. لە خانەکان تاکو ئەو پرۆسانەی کە پەیوەندیدارن تا دەست نیشانکردنی گینات بە ڕێگەی ئامێری  پی. سی. ئاڕ. بۆ ئارەزوو مەندانی بواری بایلۆجی و پزیشکی و کشتوکاڵی بە پێی ئەو بەرنامەیەی کە لە خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە، کە لەلایەن بەرێز د.نزار علی امین شوان مامۆستا لەکۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر/ بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەڕێوەدەچێت.

ناونووسین تا رێکەوتی 20ـی 9ـی 2021 بەردەوام دەبێت لێــــــــرە کلیـک بکە بۆ خۆتۆمارکردن.

دەستپێکی خول رۆژی 20ـی 9ـی 2021

شوێن سەنتەری توێژینەوەی زانستی لەناوکامپی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر.

رۆژانە کاتژمێر 9ـی بەیانی بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت

بەرنامەی خولەکە

Basic Molecular Biology techniques: From DNA extraction to PCR application

This is a four-day training course that will enable participants to learn the basic molecular techniques required for scientific research to be effective. Participants will experience hands-on training on genomic DNA extraction, electrophoresis, and Polymerase Chain Reaction amplification.

Course Objectives

The aim of this training course

is to provide participants with the basic knowledge and skills necessary to operate in a molecular biology laboratory.

Course Outline

• Laboratory safety procedures, the use and proper handling of Lab equipment.

• Genomic DNA Extraction.

• Nucleic Acid quantification and qualification using Spectrophotometer and Electrophoresis gel analysis.

• Polymerase Chain Reaction (PCR) amplification.

Learning Outcomes

At the end of this training course, participants will:

• Comprehend the principles of Molecular Biology and Genetic research.

• Be able to use some equipment in a molecular biology laboratory.

• Be able to extract genomic DNA using high throughput techniques.

• Be able to quantify DNA and check the purity using spectrometry and electrophoresis.

• Understand the principle of PCR using molecular markers such as RAPD.

Target Audience

Researchers, laboratory supervisors, science lecturers, technicians, and those who require knowledge of molecular biology techniques.

Note: Numbers of seats are limited.

Registration fee: 50000 IQD

پەیامی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن

بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی ئەکادیمی 2021-2022 پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و گشت زانکۆکانی کوردستان دەکەم، هیوادارم ئەمساڵ ببێتە ساڵی زیاتر بەرەوپێشچوونی کوردستان و لە رووی زانستی و ئەکادیمییەوە زانکۆکان زیاتر بەرەوپێش بچن.

لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەپێی پێویست نەمانتوانیووە لەخزمەت قوتابیانی خۆشەویست بین ئەمساڵ هەوڵ دەدەین کە بەشێوەیەکی باشتر و بە خۆئامادەکردنێکی باشتر لەخزمەت توێژی قوتابیان بین بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە هەرێمی کوردستان بکەین.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵانە لە رووی رێزبەندی ناوخۆیی و رێزبەندییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو پێش دەچێت، هیوادارم ئەمساڵیش بەگڕوتینێکی زیاتری گشت مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆمان بتوانین هەنگاوێکی تریش بچینە پێش لە رێزبەندییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان.
دووبارە پیرۆزە و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ستافی وانەبێژی زانکۆمان و قوتابیانی خۆشەویست دەکەم.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
1/9/2021

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یەکەمین کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێی ئەکادیمی ئەنجامدەدات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ـی ئەیلولی 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیەتکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و گشت ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێی ئەکادیمی لە پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردە کرا و بڕیار درا رۆژی 12ـی ئەیلولی 2021 دەستپێکی دەوامی قوتابیانی قۆناغەکانی دوو، سێ و چوار دەبێت لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

anjuman choman2021 (6)
anjuman choman2021 (1)
anjuman choman2021 (2)
anjuman choman2021 (3)
anjuman choman2021 (4)
anjuman choman2021 (5)

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی سەرۆکی زانکۆی سۆران دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ـی ئەیلولی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیەتکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ سەردانی سەرۆکی نوێی زانکۆی سۆران پ.ی.د. شێروان شریف قرطاسی کرد، بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی زانکۆی سۆران.

لە دیدارێکدا وێرای پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکی نوێی زانکۆی سۆران رێکەوتنی سەرەتایی کرا لەسەر ئەنجامدانی چەند کارێکی زانستی لەنێوان هەردوو زانکۆ وەک ئەنجامدانی کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، سیمپۆزیۆمی هاوبەش و کاری گۆڤارە زانستییەکان.

هەر لەو دیدارەدا بڕیار درا لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند چالاکییەکی زانستی وەک وۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆم ئەنجام بدرێت بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نمونە چارەسەری کێشەی کەم ئاوی و وشکەساڵی بە بەشداری و ئامادەبوونی پسپۆڕانی ئەم بوارە.

zanko soran serdan (3)
zanko soran serdan (2)
zanko soran serdan (5)