کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی دەکاتەوە

بەشی شیکاری نەخۆشییەکان کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە خولی ھاوکاری پزیشکی سەرەتایی لەکاتی ڕوداو لەشوێنی کاردا بەرێوەبرد کە لە رێکەوتی 8ـی ئابی 2021 دەستی پێکرد و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو.
خولەکە بە بەشداری زیاتر لە 30 مامۆستا و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو لە لایەن سەرۆکایەتی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان کرابویەوە وانەکان لەلایەن د.موئـەیەد احمد محمود خاوەن بڕوانامەی (ئێچ ئێس ئی) بەریتانی لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی لەشوێنی کار.
بە پێی پرۆگرامی خولەکە زانیاری گرنگ لەبارەی فریاگوزاری سەرەتایی لەشوێنی کارکردن بە شێوەی کرداری و تیۆری پێشکەش کراو ڕۆژی پێنج شەمە خولەکە کۆتایی ھات و بەشداربووان سودێکی زۆریان بینی.

friaguzary saratayy shaqlawa (8)
friaguzary saratayy shaqlawa (11)
friaguzary saratayy shaqlawa (1)
friaguzary saratayy shaqlawa (4)
friaguzary saratayy shaqlawa (5)
friaguzary saratayy shaqlawa (7)
friaguzary saratayy shaqlawa (9)
friaguzary saratayy shaqlawa (10)