سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەکات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 12ـی ئابی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتی نوێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، قوتابیان و بەرێوبەرانی زانستی و پرۆگرامەکانی خوێندن، سەرۆکی زانکۆ پێشوازی کرد لە کونسولی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە جینا کابرێرا بەرپرسی کاروباری گشتی کونسولخانە و جەیسن یاریدەدەری بەرپرسی کاروباری گشتی لە کوسولخانەی ناوبراو.
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و کورتەیەکی دەربارەی زانکۆ بۆ باسکردن و پلانی داهاتووی زانکۆی روونکردەوە، هەروەها خۆشحاڵی زانکۆی دەربڕی بە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆمان و زانکۆکانی ئەمریکا لە رێگەی کونسولخانەکەیانەوە، د. کاوە داوای لە شاندی میوان کرد کە یارمەتی پێشکەش بە زانکۆمان بکەن لە رووی لۆجستییەوە و هاوکاری دەرچووانی زانکۆ بکەن بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی کار بۆیان.
لە لای خۆیەوە کونسوڵی ئەمریکا رۆبەرت پالەدینۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی کردنەکە و ئامادەیی دەربڕی کە بە خۆشحاڵییەوە بەشداربێت لە کۆنفرانس و بۆنە زانستی و ئاهەنگەکانی دەرچووان ، هەروەها باسی لەوەش کرد کە ئەمە یەکەمین سەردانی کونسوڵی نوێیە بۆ زانکۆکان وەک یەکەمین زانکۆ سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کردووە.
لە بەشی دووەمی سەردانەکەیدا کونسوڵی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆمان لە بوار و بەشە جیاوازەکان کۆبوویەوە و زۆر خۆشحاڵ بوو بە ئاستی زانستی و کەسایەتی قوتابیان.

serdani consuli amrica (1)-min
serdani consuli amrica (2)-min
serdani consuli amrica (7)-min
serdani consuli amrica (6)-min
serdani consuli amrica (5)-min
serdani consuli amrica (3)-min
serdani consuli amrica (8)-min
serdani consuli amrica (9)-min
serdani consuli amrica (4)-min
serdani consul amrica ta (1)-min
serdani consul amrica ta (2)-min
serdani consul amrica ta (3)-min
serdani consul amrica ta (4)-min
serdani consul amrica ta (6)-min
serdani consul amrica ta (7)-min