Daily Archives: كانونی یه‌كه‌م 15, 2019

پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە و پەیمانگەی تەکنیکی سۆران .. شاندێکی سەرۆکایەتی زانکۆ دوو وۆرک شۆپ دەربارەی بۆلۆنا پرۆسێس لە هەردوو پەیمانگا ئەنجام دەدەن

رۆژی یەکشەممە رێککەوتی ۱٥ـی دیسەمبەری ۲۰۱۹ شاندێک لە بەڕێوبەرایەتی تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن لە سەرۆکایەتی زانکۆ دوو وۆرکشۆپیان بە جیا بۆ سەرۆک بەش و مامۆستایانی هەردوو پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە و پەیمانگەی تەکنیکی سۆران ئەنجامدا.

بە مەبەستی ڕاهێنانی ستافی زانکۆ لەهەردوو پەیمانگە لەسەر چۆنیەتی کارکردن لەسەر داتابەیسی سیستەمی (ئی سی تی ئێس) بۆلۆنا پرۆسێس بەشێوەیەکی پراکتیکی، مامۆستا نیهاد خالید بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن لەسەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستا ڕێبوار خالد مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە و مامۆستا گۆران مەقدید مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر، دوو وۆرکشۆپیان بۆ سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە ئەنجام دا. هەروەها هەریەکە لە مامۆستا یاسین حمید لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر و مامۆستا یوسف محمد لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و مامۆستا دیار جەمال لە پەیمانگەی تەکنیکی سۆران هەمان وۆرکشۆپیان لە پەیمانگەی تەکنیکی سۆران ئەنجامدا.

لە وۆرکشۆپەکەدا بەڕوونی باس لە وردەکاری پڕۆسەکە کراو بۆ سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان تا بە ئاسانترین شێوە بتوانن داتاکان بخەنە سەر سیستەمەکە، وەلەلایەن ئامادەبووانیشەوە دەست خۆشیان لێکراوە پێشوازییەکی گەرمیش بۆ دروست کردنی ئەم سیستەمە و ڕاو سەرنجی خۆیان خستەڕوو لەسەر ئەم سیستەمە.