Daily Archives: كانونی یه‌كه‌م 11, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر راوەندی یەکەمی پێشبرکێکی زانکۆکانی بردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ دیسەمبەری ٢٠١٩ کاتژمێر ١٢ و ٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە کۆلێژەی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەلاحەددین لە شاری هەولێر پێشبڕکێی دیبەیتی زانکۆکانی کوردستان کە ١٦ زانکۆی بەشدارن تیایدا بەڕێوەچوو.

لە راوەندی یەکەمی دیبەیتی یەکەمی پێشبڕکێکەدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرامبەر براوەی ساڵی رابردوو کە زانکۆی سەڵاحەددین بوو پێشبرکێیەکەی ئەنجامدا، تیایدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرکەوتنی تۆمار کرد و گەیشتە راوەندی دووەم و چاوەروانی براوەی دیبەیتی یەکەمی سبەی پێنجشەممە دەکات .

هەرچەندە بڕیاربوو پێشبڕکێکە لەهەفتەی رابردوو ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی زانکۆی کوردستان پێشبڕکێکە نەکرا، وە بەهۆیەوە زانکۆی جیهان سەرکەوت بۆ راوەندی دووەم، هەروەها پێنج شەممەی رابردوو بەهۆی ئامادەنەبوونی زانکۆی سۆران زانکۆی زاخۆ براوەبوو و گەیشتە راوەندی دووەم، بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەو دوو زانکۆیە لەهەفتەی رابردوو بۆیە ئەمڕۆ دیبەتی پێشبڕکێکە بەڕێووەچوو.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرامبەر بە یەکەمی ساڵی رابردوو کە زانکۆی سەڵاحەددین بوو دیبەیتی پێشبڕکێکەی ئەنجامدا و کە قوتابیانی هەردوو بەشی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و کۆلێژەی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بوون، کە سەرجەمیان لەرێگای چاوپێکەوتنەوە دیاریکرابوون بۆ دڵنیابوون و دیاریکردنی ئاستیان لەسەر بنەمای توانای زانستیان”.

لەکۆی ئەو ١٦ زانکۆیەی ئەمساڵ بەشدارن لە دیبەیتی پێشبڕکێکەدا لە راوەندی یەکەم، دوای ئەنجامدانی راوەندی یەکەم تاکۆتایی مانگی ١٢ ئەمساڵ تەنیا ٨ زانکۆ دەمێننەوە و راوەندی دووەمیش بڕیارە لەسەرەتایی ساڵی داهاتوو ٢٠٢٠ ئەنجامبدرێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە کۆرسبوک و فیدباکی قوتابیان ئەنجام دا.

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 11ـی دیسەمبەری 2019 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانی، بەرێوبەرایەتیەکانی دڵنیایی جۆری و تەکنەلۆژیای زانیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە کۆرسبووک و فیدباکی قوتابیانیان بۆ ساڵی نوێی ئەکادیمی بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدا.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە ستافی دڵنیایی جۆری و تەکنەلۆژیای زانیاری سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکان کرد کە بەشێوەیەکی بەردەوام کار لەسەر پۆسەکە دەکەن، هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.

دواتر بە سێ سیمنار کە لە لایەن مامۆستا نیهاد خالید بەرپرسی تەکنەلۆژیای زانیاری، مامۆستا کمال محمد بەرێوبەری دڵنیایی جۆری و مامۆستا گۆران مغدید کریم پرۆگرامساز لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر، شێوازی بە ئەلیکترۆنی کردن و پرۆسەی ئەپلۆدکردنی کۆرسبووک و فیدباکی قوتابیان بە شێوەیەکی پراکتیکی بۆ ئامادەبووان روونکرایەوە.
دواتر ئامادبووان گفتوگۆیان دەربارەی پرۆسەکە کرد و رەخنە و پێشنیارەکانیان خستەروو.