Daily Archives: كانونی یه‌كه‌م 12, 2019

پێنج زانکۆی کوردستان و زانکۆی ئەکدەنیز کۆنفرانسێکی زانستی ئەنجام دەدەن

رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی ۱۲ـی دیسەمبەری ۲۰۱۹ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، پێشوازی لەهەر یەک لە نوێنەری زانکۆی ئەکدەنیزی تورکی ٳسماعیل بوزتسون، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین پ.ی.د. احمد دزەیی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک د. زیرەک عزیزخان احمد، سەرۆکی زانکۆی کتاب پ.د ایاد غنی ٳسماعیل و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی دهۆک د. میفان عارف عبدالرحمن کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری ئینتەرناشناڵ ئۆفیس لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، بڕیاردرا لەسەر ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە ساڵی ۲۰۲۰ لەژێر ناونیشانی

First International multi-displinary conference of IUC

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی دیاریکردنی کات بوو بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی زانستی لە ساڵی ۲۰۲۰، کە جێبەجێ و سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن ئەندامانی گرووپی ئای. یو. سی.