Daily Archives: كانونی یه‌كه‌م 2, 2019

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی دەکاتەوە

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 2ـی کانونی یەکەمی 2019 سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانی لە مەراسیمێکدا سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری لە باڵەخانەی سەنتەری توێژینەوەی زانستی کردەوە.

بە ئامادەبوونی ژمارەیک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، راگر، بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و بەرێوبەری سەنتەری پێداگۆجی د. خلیل حسن یونس مەراسیمی کردنەوەی سەنتەرەکە دەستی پێکرد و لەسەرەتادا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە بەرێوبەر و مامۆستایان کرد و باسی لە گرنگی ئەم سەنتەرە کرد بۆ بەرەوپێش بردنی ئاستی مامۆستایان بە شێویەکی سەردەمیانە، لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ سەنتەرەکە دووپات کردەوە.

کاری سەنتەرەکە بریتی دەبێت لە ئەنجامدانی خولی پێداگۆجی واتا خولی زانستی فێرکردن بۆ مامۆستایانی زانکۆ بە رێگایەکی سەردەمیانە وەکو پێداویستی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی.