Monthly Archives: ئازار 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان دیدارێک ئەنجام دەدات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 10/3/2019 بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دیدارێکی لە ژێرناونیشانی (ئافرەت لە نێوان دوو بەرپرسیاریەتی گرنگدا) ئەنجامدا.

لە سەرەتای چالاکیەکەدا سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی ووتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و باسی لە گرنگی رۆڵی ئافرەت کرد لە سەرجەم کایەکانی ژیان و بەتایبەت لەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیەی کە دەکەوێتە سەر شانیان لە ژیانی ئاسایی و فەرمانبەرێتی دا.

دواتر دیدارەکە بە سەرپەرشتی د. سەلار عثمان دەستی پێکرد وبە بەشداری هەریەک لە بەرێزان د.لقمان محمد مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر، د.ڤیان سلێمان سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، م.شیرین سعید علی مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، م. سیڤان حسین علی مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، م. ئاسۆ وەلی بەرێوبەری سەنتەری جێندەرلە سەرۆکایەتی زانکۆ دەربارەی ئەرک و مافەکانی ئافرەت گفتوگۆیەکی گەرم کرا هەروەها باس لە گرنگی بەرپرسیاریەتیەکانی ئافرەت کرا لە ماڵ و زانکۆ، دواتر دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و میوانەکان راو سەرنجی خۆیان خستەڕوو وە لە لایەن بەشدارانی دیدارەکە وەڵامیان درایەوە ، لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە بەشدارانی دیدارەکە و دووبارە سوپاسی ئامادەبوونی کردن.

لە درێژەی چالاکیەکەدا سەرۆکی زانکۆ و د. ڤیان سلێمان خەڵاتی تایبەت و بروانامەی رێزلێنانیان بەخشیە ٩ فەرمانبەری چالاکی ئافرەت بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە سەرۆکایەتی زانکۆ.

ساڵانە سەرۆکایەتی زانکۆ لە رۆژی جیهانی ئافرەتاندا چالاکی تایبەت بەم بۆنەیە ئەنجام دەدات و سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی سەرجەم فەرمانبەرانی ئافرەت دەکات، بەڵام ئەمساڵ بە شێوەیەکی دیکە ئەو خەڵات و رێزلێنانە بەخشرایە فەرمانبەرانی چالاک، و بەجیا خەڵاتی سەرجەم فەرمانبەرانی ئافرەت کرا.

په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

سەرەتا پیرۆزبایی لە هەموو مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و گشت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەم بەبۆنەی هەڵگرتنی پاشکەوتی مووچە.

لێرەوە دەمەوێت سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەی مامۆستاو فەرمانبەرانمان بکەین کە لە ساڵانی ڕابردوودا  بەرگەی سەختیەکانی ژیانیان گرت، لەگەڵ کەمی مووچە و دواکەوتنی مووچە، ئەوان لە کارەکانیان هەر بەردەوامبوون و کەمتەرخەمیان لە ئەرکەکانیان نەکرد و بۆ ڕۆژێکێش بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان نەکرد. من دڵنیام هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە تەکانێکی باش بە پرۆسەی خوێندن و زانست دەدات لە زانکۆکەمان و ئاستی خوێندن و زانست لە زانکۆمان زیاتر بەرزدەکاتەوە.

سوپاسی هەوڵی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، هیوای ئەوە دەخوازین کە هەوڵی جددی بدەن بۆ گەڕانەوەی بڕی مووچەی پاشەکەوتکراوی ساڵانی ڕابردوو.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر

د. کاوە شێروانی

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەفەرمی ناوی دەچێتە لیستی (یو ئای گرین ماتریک)ـی ئیندۆنیزی تایبەت بە هەڵسەنگاندن و رانکینگ

لە بەردەوامی هەوڵەکانی لێژنەی چالاکییە زانستیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ بە نێودەوڵەتی کردن و بەشداری کردنی زانکۆمان لە ڕانکە جیهانیەکان، لێژنەی ناوبراو نووسراوی فەرمی تایبەت بە پەسەند کردنی داواکاری زانکۆمانی بەخشیە سەرۆکی زانکۆ سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی کە لە لایەن

UI Green Metric

 کە تایبەتە بە رانکینگی زانکۆکانی جیهان ئاراستەی زانکۆ کرابوو.

کاتی پێشکەش کردنی نووسراوی پەسەند کردنی داواکاری زانکۆمان لە لایەن لێژنەی چالاکییەزانستییەکان بە سەرۆکی زانکۆ