Daily Archives: ئازار 8, 2019

په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

سەرەتا پیرۆزبایی لە هەموو مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و گشت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەم بەبۆنەی هەڵگرتنی پاشکەوتی مووچە.

لێرەوە دەمەوێت سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەی مامۆستاو فەرمانبەرانمان بکەین کە لە ساڵانی ڕابردوودا  بەرگەی سەختیەکانی ژیانیان گرت، لەگەڵ کەمی مووچە و دواکەوتنی مووچە، ئەوان لە کارەکانیان هەر بەردەوامبوون و کەمتەرخەمیان لە ئەرکەکانیان نەکرد و بۆ ڕۆژێکێش بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان نەکرد. من دڵنیام هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە تەکانێکی باش بە پرۆسەی خوێندن و زانست دەدات لە زانکۆکەمان و ئاستی خوێندن و زانست لە زانکۆمان زیاتر بەرزدەکاتەوە.

سوپاسی هەوڵی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، هیوای ئەوە دەخوازین کە هەوڵی جددی بدەن بۆ گەڕانەوەی بڕی مووچەی پاشەکەوتکراوی ساڵانی ڕابردوو.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر

د. کاوە شێروانی

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر