Daily Archives: ئازار 10, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان دیدارێک ئەنجام دەدات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 10/3/2019 بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دیدارێکی لە ژێرناونیشانی (ئافرەت لە نێوان دوو بەرپرسیاریەتی گرنگدا) ئەنجامدا.

لە سەرەتای چالاکیەکەدا سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی ووتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و باسی لە گرنگی رۆڵی ئافرەت کرد لە سەرجەم کایەکانی ژیان و بەتایبەت لەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیەی کە دەکەوێتە سەر شانیان لە ژیانی ئاسایی و فەرمانبەرێتی دا.

دواتر دیدارەکە بە سەرپەرشتی د. سەلار عثمان دەستی پێکرد وبە بەشداری هەریەک لە بەرێزان د.لقمان محمد مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر، د.ڤیان سلێمان سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، م.شیرین سعید علی مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، م. سیڤان حسین علی مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، م. ئاسۆ وەلی بەرێوبەری سەنتەری جێندەرلە سەرۆکایەتی زانکۆ دەربارەی ئەرک و مافەکانی ئافرەت گفتوگۆیەکی گەرم کرا هەروەها باس لە گرنگی بەرپرسیاریەتیەکانی ئافرەت کرا لە ماڵ و زانکۆ، دواتر دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و میوانەکان راو سەرنجی خۆیان خستەڕوو وە لە لایەن بەشدارانی دیدارەکە وەڵامیان درایەوە ، لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە بەشدارانی دیدارەکە و دووبارە سوپاسی ئامادەبوونی کردن.

لە درێژەی چالاکیەکەدا سەرۆکی زانکۆ و د. ڤیان سلێمان خەڵاتی تایبەت و بروانامەی رێزلێنانیان بەخشیە ٩ فەرمانبەری چالاکی ئافرەت بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە سەرۆکایەتی زانکۆ.

ساڵانە سەرۆکایەتی زانکۆ لە رۆژی جیهانی ئافرەتاندا چالاکی تایبەت بەم بۆنەیە ئەنجام دەدات و سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی سەرجەم فەرمانبەرانی ئافرەت دەکات، بەڵام ئەمساڵ بە شێوەیەکی دیکە ئەو خەڵات و رێزلێنانە بەخشرایە فەرمانبەرانی چالاک، و بەجیا خەڵاتی سەرجەم فەرمانبەرانی ئافرەت کرا.