Daily Archives: ئازار 19, 2019

سەرۆکایەتی زانکۆ .. وۆرک شۆپێک تایبەت بە ڕاهێنانی وەرگرتنی فیدباکی قوتابیان بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 19/3/2019 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ئەلێکترۆنی کردنی وەرگرتنی فیدباکی قوتابیان بۆ بەرپرسی دڵنیایی جۆری گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان بەڕێوەچوو .

لەوۆرکشۆپەکەدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری هەردوو سەنتەری توێژینەوەی زانستی و زمان و بەڕێوبەری پرۆگرامەکانی خوێندن ئامادەبوون، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی ووتەیەکی پێشکەش کرد وێڕای بەخێرهاتنی بەرپرسانی دڵنیایی جۆری کۆلێژ و پەیمانگەکان باسی لە سوود و گرنکی پرۆسەکە کرد و پاڵپشتی تەواوی خۆی دووپاتکردەوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.

دواتر م. ڕێبوار خالد حمد مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەشێوەیەکی وورد باسی لە پرۆسەکە کرد و شێوازی کارکردنی لە داتابەیسی فیدباکی قوتابیان بەشێوەی ئۆنلاین روونکردەوە و دواتر بەرپرسانی دڵنیایی جۆری بە شێوەیەکی پراکتیکی مەشقیان پێ کرا لەسەر داتابەیسەکە.

جێی وەبیر هێنانەوەیە لە ماوەکانی ڕابردوودا بەشێوەیەکی وورد کار لەسەر دروست کردنی ئەو داتا بەیسە کرابوو لەلایەن ستافی زانکۆ بەمەبەستی باشتر بەڕێوە چوونی کارەکانی بەڕێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری.