Daily Archives: ئازار 13, 2019

یاداشتێک لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان واژۆکرا

رۆژی سێشەممە ۱۲ ئازاری ۲٠۱۹ شاندێکی سەرۆکایەتی زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشانی وڵاتی ئێران سەردانی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی کۆبوونەوە یاداشێکیش بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و ئاستی زانستی هەردولا واژۆکرا

 شاندەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان کە پێک هاتبوون لە دکتۆر (علی اکبر ئەختری ) سەرۆکی زانکۆی ناوبراو و هەروەها یاریددەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، بەرپرسی بەشەکانی (پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، سەنتەری توێژینەوە) وهەروەها سەرۆک بەشەکانی( ئەندزیاری پیشەسازی، ئەندازیاری پیشەسازی، نەخشەو پلان) لەلایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر ( پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کاوە شێروانی) و یاریدەدەرەکانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری( کاروباری زانستی، کارگێڕی و دارایی ، ب زانستی ) پێشوازیان لێکرا”.

دوای بەخێرهاتنی شاندەکە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وردەکاری لەبارەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و جۆری پرۆگرمەکانی خوێندن و زمانی خوێندن و ژمارەی ستافی زانکۆ و ژمارەی قوتابیانی پەیوەندییەکانی ناوەو و دەرەوەی زانکۆکەی بۆ شاندەکە زنکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان خستەروو.

دواتر دکتۆر عەلی ئەکبەر ئەختەری سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد چەند خاڵێکی خستەروو وەک بنەمایەکی بەهێز بۆپەیوەندی زانستی و رۆشنبیری نێوان هەردولا خستەروو لەوانە( نزیکی شوێنی جوگرافی ، نەتەوەیی و کولتوری) هەروەها تێچووی خوێندن لە زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان کە زۆر کەمترە بەبەراورد بە زانکۆکانی تری ئێران .

هەروەها سەرۆکی زانکۆی کرمانشان باسی لەوە کرد: زانکۆکەیان خاوەن ستافێکی ئەکادیمی بەهێزە و ساڵانە دەیان تویژینەوەی زانستی لە گۆڤار و رۆژنامە نێودەوڵەتیەکان بڵاودەکەنەوە و ئامادەیی نیشاندا بۆئاڵوگۆری زانستی و هەروەها پێشوازیکردن لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بەشێوەی پراکتیکی و تیۆری و هەروەها ئەنجامدانی کۆنفرانستی زانستی، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەهاوبەشی لەنێوان هەردوولا”.

دواتر هەر لەدیدارەکەدا زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەبارەی زنکۆکە نمایشکرد و زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشانیش سیمینارێکی تایبەت بە پێکهاتە و پرۆگرامەکان و چالاکیەکانی زانستی زانکۆکەیان پێشکەشکرد”.

لەکۆتایی دیدارەکەدا رێکەوتنێک لەشێوەی یاداشت لە نێوان هەردوو سەرۆک زانکۆ واژۆ کرا کە چەندین خاڵی لەخۆ گرتبوو بۆ پێشخستنی ئاستی زنستی و هەماهەنگی پەرەپێدانی زانستی کە پێکهاتبوون لەم خڵانەی خوارەوە

یەکەم: ئاڵوگۆری ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی.

دووەم: ئاڵوگۆری قوتابیان بۆئەنجامدانی مەشقی هاوینە.

سێیەم: ئەنجامدانی کۆفرانس و توێژینەوەی زانستی و خوێندنی باڵای هاوبەش لەنێوان هەردولا

چوارەم: ئاڵوگۆری سەرچاوەی زانستی لەنێوان هەردو زانکۆکە