Monthly Archives: ئازار 2019

سەرۆکایەتی زانکۆ .. وۆرک شۆپێک تایبەت بە ڕاهێنانی وەرگرتنی فیدباکی قوتابیان بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 19/3/2019 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ئەلێکترۆنی کردنی وەرگرتنی فیدباکی قوتابیان بۆ بەرپرسی دڵنیایی جۆری گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان بەڕێوەچوو .

لەوۆرکشۆپەکەدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری هەردوو سەنتەری توێژینەوەی زانستی و زمان و بەڕێوبەری پرۆگرامەکانی خوێندن ئامادەبوون، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی ووتەیەکی پێشکەش کرد وێڕای بەخێرهاتنی بەرپرسانی دڵنیایی جۆری کۆلێژ و پەیمانگەکان باسی لە سوود و گرنکی پرۆسەکە کرد و پاڵپشتی تەواوی خۆی دووپاتکردەوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.

دواتر م. ڕێبوار خالد حمد مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەشێوەیەکی وورد باسی لە پرۆسەکە کرد و شێوازی کارکردنی لە داتابەیسی فیدباکی قوتابیان بەشێوەی ئۆنلاین روونکردەوە و دواتر بەرپرسانی دڵنیایی جۆری بە شێوەیەکی پراکتیکی مەشقیان پێ کرا لەسەر داتابەیسەکە.

جێی وەبیر هێنانەوەیە لە ماوەکانی ڕابردوودا بەشێوەیەکی وورد کار لەسەر دروست کردنی ئەو داتا بەیسە کرابوو لەلایەن ستافی زانکۆ بەمەبەستی باشتر بەڕێوە چوونی کارەکانی بەڕێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری.

بۆ یەكەمجار زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر مەراسیمی خەڵاتی زانكۆ بۆ كەسە دیارەكانی هەولێری ئەنجامدا

رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 18/3/2019 سەرۆکایەتی زنکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە سەنتەری رۆشنبیری زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر مەراسیمی خەڵاتی رێزلێنانی بۆ 17 کەسایەتی دیاری شاری هەولێر بەڕێوە برد

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی و راگر و سەرۆک بەشەکانی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای حیزبی و حکومی و قوتابیان و کاسیەتیەکانی هەولێر بەڕێوەچوو .

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر: لەبارەی بیرۆکە و چۆنیەتی هەڵبژاردنی کەسایەتیەکان لە وتەیەکدا دوای بەخێرهاتنی مێوانەکان و ئامادەبووان رایگەیاند: ئەوەی ئەمرۆ ئەنجامدەدرێت بەرهەمی چوار مانگ کارکردنی لێژنەی تایبەت و پسپۆر بووە،  بەبێ ئەوەی هیچ کەس و لایەنێک بڕیاری لەسەر بدات و میزاجی شەخسی تیادابێت، بەڵکو لێژنەکە کاری لەسەر ئاستی توانا و بەرهەم و خزمەت و رابردووی کەسایەتیەکان کردووە”.

وتیشی: پرۆژەکە بۆ ئەمساڵ تەنیا لەسەنتەری شاری هەولێرە بەڵام ساڵانی داهاتوو هەموو سنوری پارێزگاکە دەگرێتەوە، خەڵاتەکە ساڵانە بەردەوام دەبێت و فراوانتر دەکرێت”.

رونیشیکردوە: زۆر سەخت بوو بتوانرێت لەنێوان هەزاران کەسایەتی خەباتگێڕ 17 کەس هەڵبژێرین چونکە نەک لەناو شاری هەولێر بەڵکو لە هەر ماڵیک لەم شارە کەسایەتیەکی گەورە هەیە و جگە لەوەی کوردستان بە هەر چوار پارچەی پڕە لە خاوەن کەسایەتی کە شیاوی دەیان رێزلێنان و مەراسیمی گەورەن لەپای خزمەت و خەبات و کارەکانیان لە رابردوو، بەڵام بۆئەمجارە وەک قۆناغی یەکەم تەنیا 17 کەس هەڵبژێردراون کە پشت بە ستراوە بە دۆکیۆمێنت و بابەتی ئەرشیف بۆ هەڵسەنگاندنیان”:

لە کۆتایی ووتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ ووتی: هیوادارین رێزلێنانەکە جێگای قبوڵی ئەو کەسایەتیە گەورانە بێت، کە هەریەکەیان بەجۆرێک لە بواری خۆیدا خزمەتی گەورەیان بە کوردستان کردووە “

مەراسیمەکە لە دووبەش پێکهاتبوو کە چه‌ند كورته‌ فیلمێك له‌سه‌ر ژیانی كه‌سایه‌تیه‌كان و ژیان و كار و به‌رهه‌م و خەباتی رابردوویان بە دۆکیۆمێنت بۆ ئامادەبووان خرایەروو وە لەنێوانه‌كانیان  هه‌روه‌ك چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ریش لە لایەن تیپی مۆسیقای هەولێرو هونەرمەند هاوار بازرگان پێشكه‌شكرا .

دواتر خەڵاتی رێزلێنانیان لەلایەن سەفین دزەیی نوێنەری حکومەتی هەرێم و دکتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا ودکتۆر کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و  پ.ی. د. کاوە شێروانی و مامۆستا ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بەخشرایە ئەو کەسایەتیانەی کە لەلایەن لێژنەکەو هەڵبژێردرابوون.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەشداری کرد لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی TESOL2019.

نوێنەری پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کرد لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی (تی ئێس ئی ئێم پرۆگرام)،لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ماوەی ۱۰ ڕۆژی خایاند.

لە دوای ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی ١٢ رۆژی لە ھەولێر کە لەلایەن بالوێزخانەی ئەمریکی لە بەغدا و بە ھەماھەنگی لەگەڵ کونسڵخانەی ئەمریکی لە ھەولێر رێکخرابوو، لە ھاوینی ٢٠١٨ بۆ سەرجەم زانکۆکانی عێراق، لەبارەی تێکھەلکێشی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنی زانکۆکان ئێست تی ئی ئێم

STEM prrogram

مامۆستا مەریوان قادر خۆشناو وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەشداری کرد لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناسراو بە

TESOL 2019

 لە شاری ئەتڵەنتای ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەماوەی ١٠ رۆژی خایاند.

لە کۆنگرەکەدا چەندین پانیل و وۆرک شۆپ ئەنجامدرا تایبەت بە شێوازی نوێی وانە ووتنەوە بە زمانی ئینگلیزی بە سود وەگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ و سۆشیال میدیا.

دواتر پلاکێتی زانکۆی پۆلەتەکنیکی ھەولێر لە لایەن مامۆستای ناوبراو درا بە بەرێز ئەنمار ئەلبابکا بەرپرسی ئۆفیسی زمانی ئینگلیزی لە بالوێزخانەی ئەمریکا.

یاداشتێک لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان واژۆکرا

رۆژی سێشەممە ۱۲ ئازاری ۲٠۱۹ شاندێکی سەرۆکایەتی زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشانی وڵاتی ئێران سەردانی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی کۆبوونەوە یاداشێکیش بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و ئاستی زانستی هەردولا واژۆکرا

 شاندەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان کە پێک هاتبوون لە دکتۆر (علی اکبر ئەختری ) سەرۆکی زانکۆی ناوبراو و هەروەها یاریددەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، بەرپرسی بەشەکانی (پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، سەنتەری توێژینەوە) وهەروەها سەرۆک بەشەکانی( ئەندزیاری پیشەسازی، ئەندازیاری پیشەسازی، نەخشەو پلان) لەلایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر ( پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کاوە شێروانی) و یاریدەدەرەکانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری( کاروباری زانستی، کارگێڕی و دارایی ، ب زانستی ) پێشوازیان لێکرا”.

دوای بەخێرهاتنی شاندەکە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وردەکاری لەبارەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و جۆری پرۆگرمەکانی خوێندن و زمانی خوێندن و ژمارەی ستافی زانکۆ و ژمارەی قوتابیانی پەیوەندییەکانی ناوەو و دەرەوەی زانکۆکەی بۆ شاندەکە زنکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان خستەروو.

دواتر دکتۆر عەلی ئەکبەر ئەختەری سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد چەند خاڵێکی خستەروو وەک بنەمایەکی بەهێز بۆپەیوەندی زانستی و رۆشنبیری نێوان هەردولا خستەروو لەوانە( نزیکی شوێنی جوگرافی ، نەتەوەیی و کولتوری) هەروەها تێچووی خوێندن لە زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان کە زۆر کەمترە بەبەراورد بە زانکۆکانی تری ئێران .

هەروەها سەرۆکی زانکۆی کرمانشان باسی لەوە کرد: زانکۆکەیان خاوەن ستافێکی ئەکادیمی بەهێزە و ساڵانە دەیان تویژینەوەی زانستی لە گۆڤار و رۆژنامە نێودەوڵەتیەکان بڵاودەکەنەوە و ئامادەیی نیشاندا بۆئاڵوگۆری زانستی و هەروەها پێشوازیکردن لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بەشێوەی پراکتیکی و تیۆری و هەروەها ئەنجامدانی کۆنفرانستی زانستی، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەهاوبەشی لەنێوان هەردوولا”.

دواتر هەر لەدیدارەکەدا زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەبارەی زنکۆکە نمایشکرد و زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشانیش سیمینارێکی تایبەت بە پێکهاتە و پرۆگرامەکان و چالاکیەکانی زانستی زانکۆکەیان پێشکەشکرد”.

لەکۆتایی دیدارەکەدا رێکەوتنێک لەشێوەی یاداشت لە نێوان هەردوو سەرۆک زانکۆ واژۆ کرا کە چەندین خاڵی لەخۆ گرتبوو بۆ پێشخستنی ئاستی زنستی و هەماهەنگی پەرەپێدانی زانستی کە پێکهاتبوون لەم خڵانەی خوارەوە

یەکەم: ئاڵوگۆری ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی.

دووەم: ئاڵوگۆری قوتابیان بۆئەنجامدانی مەشقی هاوینە.

سێیەم: ئەنجامدانی کۆفرانس و توێژینەوەی زانستی و خوێندنی باڵای هاوبەش لەنێوان هەردولا

چوارەم: ئاڵوگۆری سەرچاوەی زانستی لەنێوان هەردو زانکۆکە