Category Archives: English Language Center

بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بەڕێوبەری سەنتەری زمان هۆڵی تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزییان بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئابی 2024، پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بە یاوەری پ.ی.د. سامان عەبدولقادر دزەیی، هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی زمانی ئینگلیزییان بەسەرکردەوە کە بۆ خاوەن بڕوانامەی دبلۆمی باڵا کرابوویەوە.

لەو سەردانەدا بەڕێزان بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و سەنتەری زمان لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بوون و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە خواست.

 

بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بەڕێوبەری سەنتەری زمان سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەمووزی 2024، پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بە یاوەری پ.ی.د. سامان عەبدولقادر دزەیی سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزییان لە تاقیگەکانی کۆمپیوتەری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر کرد.

لەو سەردانەدا بەڕێزان بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و سەنتەری زمان لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بوون و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە خواست.

 

ئاگادارییەک لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە

ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ئارەزوومەندی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزین، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی 7ی 2024، دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە لە ڕێگای سیستەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ سەنتەرەکانی زمان دەکرێتەوە و دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

تێبینی: داواکاری پێشکەش کردن تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 18ی 7ی 2024، بەپێی توانای سەنتەرەکان دەبێت.

لـــــــــێــــــــرە بکە بۆ دروستکردنی هەژمار (ئەکاونت).

ئاگادارییەک لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بۆ قوتابییانی دبلۆمی باڵا

ئاگاداری قوتابیانی دبلۆمی باڵا دەکەینەوە، وەک یەکێک لە پێداویستییەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و پاڵپشت بە فەرمانی زانکۆیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ژمارە 5630 لە 30/6/2024، سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی دبلۆمی باڵا دەکاتەوە.

خولەکە لە رێکەوتی 7/7/2024، دەست پێدەکات وە لە 7/8/2024 کۆتایی پێدێت. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە قوتابیانی دبلۆمی باڵای زانکۆمان دەکەینەوە کە سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆ بکەن لە کەمپەسی یەک بۆ خۆتۆمارکردن و ئەم پێداویستییانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:

*کۆپیەک لە پاسپۆت.

*کارتی نیشتمانی .

تێبینی:- کرێی بەشداربوون لە خولەکە بۆ کارمەندانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (50) پەنجا هەزار دینارە  و بۆ بەشداربووانی دەرەوەی زانکۆمان (75) حەفتاوپێنج هەزار دینارە.

ب.س.زمان-زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

2ی تەمووزی 2024