Author Archives: srwa Ahmed

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان

بە ئامادەبوونی ( پ.د. ادریس محمد طاهر ھەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ڕێکەوتی ٢٠٢٢⁄١١⁄١٠مەراسیمی دەرچووانی قوتابیانی ئەنجامدرا..لەم مەراسیمەدا پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێرئەمڕۆ پۆڵێک قوتابی دەرچوواند لە دەوامی بەیانیان و ئێواران لە بەشەکانی (دەرمانسازی، پەرستاری، شیکاری نەخۆشیەکان، تیشک،  سرکردن، پشکنینی چاو،  ی. ددان، ئافرەتان و لە دایکبووان) لێرەوە بە ناوی پەیمانگەکەمان پیرۆزباییان لێدەکەین، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، بۆ خزمەت کردنی کەرتی تەندروستی لە کوردستان.

                                           ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر

چوار شەممە ڕێکەوتی: ٢٠٢٢⁄١٠⁄٢٦ بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر پێشوازی لە قوتابی ( تارا محمد مولود)

چوار شەممە ڕێکەوتی: ٢٠٢٢⁄١٠⁄٢٦ بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر پێشوازی لە قوتابی ( تارا محمد مولود) یەکەمی سەر بەشی دەرمانسازی پەیمانگا و گشت بەشە پزیشکیەکانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی ھەولێر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ کرد. بەڕێزیان لە زانکۆی ھەولێری پزیشکی وەرگیراوە. درێژە بە خوێندن دەدات لەم زانکۆیەبەڕێز ڕاگر بە ناوی پەیمانگا تەکنیکی پزیشکی ھەولێر پیرۆزبای لێکرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە قۆناغەکانی داھاتووی ژیانی

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢⁄١٠⁄١٦ بەڕێز د. دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بە یاوەری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی،

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢⁄١٠⁄١٦ بەڕێز د. دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بە یاوەری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان ( محمد حسن مرۆ) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری کارمەندان و ( د. ھۆزان عبدالواحد) بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان و ( د.ڕێزان انوەر) بەڕێوەبەری بەشی کردە پزیشکیەکان و م. صالح مصطفى بەرپرسی ھۆبەی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی.
سەردانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێریان کرد.
لەلایەن بەڕێز ( پ.ی. اومێد ارشد حوێزی) ڕاگری پەیمانگا پێشوازیان لێکرا. دواتر کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا. لە میانەی کۆبونەکە باسی ھەماھەنگی زیاتر کرا لە نێوان گشت بەشە زانستیەکانی پەیمانگا وبەشە تەندوستیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی، سەبارەت بە مەشق کردنی قوتابیان، لەوانە پراکتیکیەکان لە تاقیگە و بەشی تیشک و دەرمانخانەکانی نەخۆشخانە حکومیەکان، ھەروەھا دانانی بەرنامەی کارکردنی پێکەوەیی بۆ کردنەوەی خولی تایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان.