Author Archives: aso omar

مەراسێمێکی ڕێزلێنان ئەنجامدرا

بەرواری ۱۱-٦-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( دکتۆرە ذکری علی عزیر) سەرۆکی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان و بەشێک لەمامۆستاو فەرمانبەران مەراسیمێکی خنجیلانەی ڕێزلێنان بۆ ( مستر مادێش ) ئەنجام درا لەپاڵ ئەو ئەرک و ماندووبوونەی لەماوەی ڕابردوو لەبەشی پەلی دەستکردوو پاڵپشتەکان وەک مامۆستا و ڕێکخەرێک لە ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەستبەکابوو دواتر ڕاگری کۆلێژ سوپاس و پێزانینی بەناوی ئەنجومەنی کولێژ مامۆستاو فەرمانبەران پێگەیاندو هیوای سەرکەوتنی لەئەرکی نوێی بۆ خواست ،

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە ئاهەنگی دەرچووانی پۆلێک قوتابی کرد

بەرواری ۱۱-٦-۲۰۲٤ بەئامادەبوونی د.صباح ابراهيم ويس ڕاوێژکار و نوێنەری وەزیری خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و. (پ د ادريس محمد طاهر) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و (د. هێمن میرانی) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتى ناوخۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر . بە هەماهەنگی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی ناوخۆ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی بەشی بەڵگەکانی تاوان لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ ئەنجامدا. بەشی بەڵگەکانی تاوان بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرایەوەئەمڕۆ یەکەمین نۆبەری ئەم بەشە، کە (٢٣) قوتابی بوون ئاهەنگی دەرچوونیان بۆ ئەنجامدرا بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتیان و دادگاکان کوردستان. 

هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکییەکان.

.کۆبوونەوەیەکی زانستی بە شێوازی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو

بەرواری ١٠-٦-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ د ادريس محمد طاهر) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز (پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، بەڕێز ( دکتۆرە ذکری علی عزیز) سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان و نوێنەری ڕێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی لەناو ئۆفیسی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی زانستی بەشێوازێکی ئۆنڵاین ئەنجامدرا لەگەڵ کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان /ISOP) بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی (Accreditation) ، کۆبوونەوەکان بەردەوامیان دەبێت تا چواردەی مانگ .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

.سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی کرد

بەرواری ٤-٦-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ د ادريس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆلێژی کرد لە لایەن بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ پێشوازی لێکرا، سەرۆکی زانکۆ لەم سەردانەمەیدانیە و تایبەتەدا بۆ بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان ، هۆڵەکانی خوێندنی پراکتیکی و تیۆریەکانی هەم لەکاتی تاقیکردنەوە وە ئیش و کارەکان بەسەر کردەوە ، دواتر گفتوگۆی تێروتەسەل لەبارەی بەردەوام بوونی ئەم بەشە زانستیە بە شێوازێکی نوێ و سەردەمیانە باسی لێوەکرا.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان