Author Archives: aso omar

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ ئەنجامدرا .

بەرواری ٣٠-٦-۲۰۲٤ بەڕێز(پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبۆوە تیشک خرایە سەر ئیش و کارەکان و بەتایبەتی کارووبارە زانستیەکان ، دواتر کۆتا کۆبوونەوەی ئەم ساڵی خوێندنی ئەنجومەنی کۆلێژ کۆتایی پێهات بە چەندین داواکاری و پێشنیار و پێش خستنی ئاستی زانستی ، بۆ بەرەو پێش چوونی زیاتر لەداهاتوودا.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵای بەسەر کردەوە .

بەرواری ٢٤-٦-٢٠٢٤ بەڕێز (پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ یاریدەدەرانی سەردانی کۆلێژیان کرد ، لەلایەن بەڕێز (پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ پێشوازیان لێکرا ، سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی خوێندنی باڵا ( دکتۆرا – ماستەر – دبلۆمی باڵا ) ی بەسەر کردەوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگادارو چاودێری پرۆسەکە بکاتن ، دواتر کۆبونەوەیەکی بەرهەمداری زانستی بەڕێوە چوو لەگەڵ ڕاگری کۆلێژو ئەندامانی ئەنجومەن چەندین خاڵ و پێشنیار تاوتوێ کرا تا ببێتە پلانی ئایندە .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەر کردەوە .

بەرواری ٢٣-٦-٢٠٢٤ بەڕێز (پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی ( خولی دووەم ) ی قوتابیانی کرد و لەنزیکەوە گوێی بۆ داواکاریەکانیان گرت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ ئەنجامدرا

بەرواری١٢-٦-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبۆوە باس لە کۆتایی هاتنی خولەکانی کۆتایی خوێندن و سەرکەوتنی پرۆسەکەکرا و دواتر کارنامەی هاوینە و چەند تەوەرێکی تر گەنگەشەکرا.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.