Author Archives: aso omar

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە کۆنفرانسێک کرد .

 

بەرواری ١٥-٧-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەشداری کرد
 . (Sustainable system development)  له ڕێوڕەسمی کردنەوەی دووەمین کۆنفراسی نێودەولەتی لە بواری 
کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هاوبەشی لەگەل دەزکای ئەکادیمی مالیزی ئەنجامی دا بوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

پیرۆزبایی.

بەناوی خۆم و ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستاو فەرمانبەران پیرۆزبایی لە بەڕێز ( پروفیسور د. گۆران قادر عوسمان) دەکەین مامۆستا لەبەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەبۆنەی پلە بەرز کردنەوەی و گۆڕینی نازناوی زانستی بۆ ( پرۆفیسۆر) هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین .

پ ی د ( مراد امیر احمد )
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر .

ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لە میوانان کرد .

بەرواری٢-٧-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێشوازی کرد لەبەڕێز ( پرۆڤیسۆردکتۆر عیماد ) بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی ڕاگری کۆلێژی کرد چەپکە گوڵی ڕێزلێنانی کردە دیاری ، چەندین تەوەری زانستی باسی لێوەکرا دواتر ڕاگری کۆلیژ کتێبێکی خۆی کردە دیاری و پێشکەشی کرد و سوپاسگوزاری بۆی دەربڕی .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ وۆرک شۆپێکی زانستی بەڕێوەچوو.

بەرواری ٢-٧-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ د ادریس محمد طاهر ) و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ وۆرک شۆپێکی زانستی لەلایەن کۆمپانیای (leybold) ئەڵمانی تایبەت بە ئامێری تاقیگەیی پێشکەش کرا ،
لەم وۆرک شۆپە بەڕێز (پ ی د مراد امیر احمد ) و سەرۆک بەش و مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر تێیدا بەشدار بوون بۆ سوود وەرگرتنی زیاتر تا لەداهاتوو لەخزمەت قوتابیان بەکاری بێنن

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .