Author Archives: aso omar

قوتابیان نیوەڕۆ خوانێکیان ڕێکخست

قوتابیان نیوەڕۆ خوانێکیان ڕێکخست.

لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر.

بەرواری ١٢-٥-٢٠٢٤ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان نیوەڕۆ خوانێکیان ڕێکخست بەبۆنەی دوا قۆناغییان و کۆتا ساڵی خوێندن ،

بەم بۆنەیەوە سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشداریان کرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن ،

نوێنەری قۆناغی چوارەم بەناوی قوتابیان سوپاسگوزاری ڕاگرایەتی و مامۆستایانیان کرد لەپاڵ ئەرک و ماندووبونیان.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی خویندنی باڵای عێراق کۆبۆوە.

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی خویندنی باڵای عێراق کۆبۆوە.

بەرواری ١٢-٥-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( پ ی د نجیب توما بتو) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی ،نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵای حوکومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان، نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و نوێنەری ڕێکخراوی خاچی سوور ، کۆبوونەوەیەکیان بەشێوەی ( ئۆنڵاین ) ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حوکومەتی عێراقی فیدراڵ .

ئامادەکاری کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ ڕێکخرا بوو .

،پاش چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆ و باسکردنی چەندین تەوەر دووپاتکرایەوە بۆ بەردەوام بوون و بەرەو پێش بردنی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان ، بەشێوازێکی زانسی و سەردەمیانە هەمەهەنگیەکی تەواو لەنێوانیاندا و بۆ برەو دان و خزمەتی زیاتر .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

سەردانی کۆلێژ

بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆ سەردانی کۆلێژی کرد .

بەرواری ۹-٥-۲۰۲٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، پێشوازی کرد لەبەڕێز ( د سەرهەنگ قادر ابراهیم ) بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆ و بەیاوەری بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆ ،لە سەردانێکدا بۆ کۆلێژ بەمەبەستی دەست بەکاربوونی ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی خۆیان و بەرپرسانی ناوچەیان بە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ گەیاند و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست و خەڵاتی ڕێز لێنانیان پێبەخشی .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

کۆبوونەوەی ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ بەرپرسی هۆبە کارگێڕیەکان بەڕێوەچوو.

بەروای ۷-٥-٢٠٢٤ ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر (پ ی د مراد امیر احمد )لەگەڵ بەرپرسانی هۆبە کارگێڕیەکان کۆبۆوە لە نزیکەوە گوێی بۆ داواکاریەکانیان گرت ، تیشک خرایە سەر میکانیزم و شێوازی پابەند بوون بە دەوامی ڕۆژانەو بەرەو پێش بردنی ئیش و کارەکان .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.