Author Archives: aso omar

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ مامۆستایان کۆبۆوە

بەرواری ۱۹-٥-۲۰۲٤ بەڕێز(پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێژ کۆبۆوە لەم کۆبوونەوەیە چەندین تەوەر باسی لێوە کرا سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و چالاکی مامۆستا و بەشەکان و کار کردن بەشێوازێکی( Team Group ) ی سەردەمیانەو بۆ ئەوەی سەرکەوتنی باش بەدەست بێنین .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە کۆنفرانسی (بینایی چاو ٢٠٢٤ ) کرد

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە کۆنفرانسی (بینایی چاو ٢٠٢٤ ) کرد .

بەرواری ۱۷-٥-۲۰۲٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە هۆتێل ڕۆتانا وەک مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە توێژینەوەیەک بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانە کرد بۆ بینایی چاو ، لەم کۆنفرانسە پسپۆڕانی چاو لەسەر ئاستی عێراق بەشداریان تێدا کرد .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

ڕێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی سیمینارێکی پێشکەشکرد

ڕێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی سیمینارێکی پێشکەشکرد.


بەرواری ١٥-٥-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەسەرپەرشتی ( د ذکری عزیز ) سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی سەردانی کۆلێژیان کرد و سیمینارێکیان پێشکەشکرد ، سەرەتا ڕاگری کۆلێژ ووتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد ،دواتر( ئەڤین یاسین ) بەرپرسی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان و ووتە بێژی ڕێکخراوەکە باسی لە مێژوو و کاروو خزمەتەکانی ڕیکخراوەکە کرد و زانیاری بەخشییە قوتابیان و ئامادەبووانی سیمینار ەکە .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

هەڵمەتێکی نەمام چاندن و پاککردنەوەی کۆلێژ بەڕێوەچوو

هەڵمەتێکی نەمام چاندن و پاککردنەوەی کۆلێژ بەڕێوەچوو.


ڕۆژی چوارشەمە15-5-2024 بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، هۆبەی خزمەتگوزاری هەڵسان بەهەڵمەتێکی نەمام چاندن و پاک کردنەوەی کۆلێژ ٫
لەو هەڵمەتە مامۆستاو فەرمانبەران و قوتابیان بەشداریان تێدا کرد .

ساڵانە ئەم جۆرە چالاکیانە لەکۆلێژ ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی پاک ڕاگرتنی ژینگەو جوانکاری ،ببێتە وانەیەکی ڕێنمایش بۆ نەوەکانی داهاتوو تا سوود بەکۆمەڵگە بگەینێت .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .