Author Archives: aso omar

ڕاگری کۆلێژ سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەی قوتابیانی خوێندنی باڵای کرد .

بەرواری ٨-٩-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و بەڕێز ( د فەرهەنگ علی عولا ) یاریدەدەری ڕاگر سەردانی هۆڵەکانی تاقیکرنەوەی قوتابیانی خوێندنی باڵای دەوری دووەم خولی دووەم ( ماجستێر – دبلۆمی باڵا ) یان کرد و بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری پرۆسەکە بن و گوێیان بۆ داواکارییەکان گرت .

هۆبەی ڕاگەیاندن چالاکیەکان ..

هەڵمەتێکێ پاککردنەوەو شووشتنی کۆلێژ و هۆڵەکانی خوێندن بەڕێوەچوو .

ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٨-٩-٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، هەڵمەتێکێ پاککردنەوەو شوشتنی کۆلێژو بەشەکان و یەکە کارگێڕییەکان و هۆڵەکانی خوێندن بەشێوەیەکی مەیدانی بەڕێوە چوو ،
ئەم چالاکیە بۆ پێشوازی ساڵی نوێی خوێندنی ( ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ) و هاتنی قوتابیان ئەنجامدرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن وچالاکیەکان .

سەرۆکی زانکۆ لەدەستپێکی یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی سەردانی هۆڵەکانی قوتابیانی کرد

بەرواری ٨-٩-٢٠٢٤بەڕێز )( پ ی ادریس محمد طاهر هەرکی )بە یاوەری بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و بەڕێز ( د فەرهەنگ علی عوڵا ) یاریدەدەری ڕاگر ، سەردانی هۆڵەکانی خوێندنی قوتابیانیان کرد و هیوای سەرکەوتنییان بۆ خواستن پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لەمامۆستاو قوتابیان و فەرمانبەران کرد .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

بەشێکی نوێی زانستی کرایەوە ، سەرۆک بەش تێیدا دەستبەکاربوو

بەرواری ٥-٩-٢٠٢٤ لەڕێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستا و فەرمانبەران ، بەڕێز( د ازا اسماعیل عبدی ) وەک سەرۆکی بەشی (تەکنیکی تیشک ) دەستبەکاربوو ، ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی ئاراستەکرد ، هیوای سەرکەوتنی بۆخواست لەکارەکانی .

بەشی (تەکنیکی تیشک ) بەشێکی زانستی نوێیە بەنوسراوی (٣١١٨) ی١٤-٢-٢٠٢٤ و (٥٣٤٦) ی ١٢-٦-٢٠٢٤ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی فەرمانی داخستنی لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بۆدەرچوو ، گواستنەوەی بۆ کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی تەکنیکی دەبەخشێتە دەرچوانی .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .