بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بەڕێوبەری سەنتەری زمان سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەمووزی 2024، پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بە یاوەری پ.ی.د. سامان عەبدولقادر دزەیی سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزییان لە تاقیگەکانی کۆمپیوتەری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر کرد.

لەو سەردانەدا بەڕێزان بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و سەنتەری زمان لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بوون و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە خواست.