ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ی کانونی دووەم ٢٠٢٥،
پ.ی.د.رەنج سیروان عبداللە بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە وپەرەپێدان و بەیاوەری بەرێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی. د. سامان عبدالقادر حسین لە مەراسیمی کردنەوەی خولی تایبەت بە بەهێزکردنی زمانی ئاخاوتنی ئینگلیزی و پەرەپێدان ( فێربوونی بەردەوامی کەسی) کە لەلایەن دەزگای (University Institution) و سەنتەری تۆێژینەوە و پەرەپێدان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوە بەزمانی ئینگلیزی بەخێرهاتنی سەرپەرشتیاران و ئامادەبووانی کرد و گوتی: خۆشحاڵین ژمارەیەک مامۆستای بەئەزموون بەشدارن لەگەڵمان لەخولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان، خۆشحاڵین ئاستی زمان و کارامەیی کەسایەتی تاک بەرەوپێش بچێت لەزانکۆمان، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک مامۆستای بەهرەدار کەزۆربەی وڵاتانی جیهان گەراون و تەمەنێکی زۆرباشیان لە بواری پێداگۆجی و زمانەوانی بەسەربردووە لێرەن، خۆشحاڵین بەمیوانداری کردنیان، زانکۆ زۆر پێویستی بەکەسانی پسپۆر هەیە بەگشتی و بەتایبەتی لەبواری زمانی ئینگلیزی، کەچۆن زانکۆ بەرەو پێش بچێت، ئێمەش وەک سەرۆکایەتی زانکۆ لەبەجیهانی بوونی زانکۆمان نەوەستاوین و لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەو مەبەستە.
مامۆستایانی بیانی کەسەرپەرشتی ئەو خولە دەکەن سوپاسی بەرێوەپەری سەنتەر و بەرێوەبەری توێژینەوەیان کرد کە خەمخۆرانە هەوڵدەدەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ زانکۆ خواست و دڵخۆشی خۆیان بەو پێشوازییە گەرمەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەربڕی بۆ بەرەو پێشبردنی کەسییان.
ئەم خولە بە سەرپەرشتی ٦ مامۆستای پسپۆری بیانی خاوەن ئەزموون لە بواری ئینگلیزی و فێربوون و سەرکردایەتی بەڕێوەدەچێت کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بەشدارن و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کۆتایی خولەکەشدا بەشداربووان بروانامەی تایبەتیان پێ دەبەخشرێت.






