ئاگادارییەک لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی یان ئەنجام داوە و تا ئێستا ئیمەیڵی (ئیمپریال ئینگلش)یان بۆ نەگەڕاوەتەوە، سبەی یەکشەممە 11ی ئابی 2024، سەردانی سەنتەرەکەمان بکەن بۆ وردبینی کردن و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

هەروەها ئاگاداری ئەو بەڕێزانەش دەکەینەوە کە گازاندەیان لە ئەنجامەکانیان هەیە تکایە بەهەمان شێوە سبەی یەکشەممە سەردانی سەنتەرەکەمان بکەن بۆ تۆمارکردنی گازاندەکانیان بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەت.

بەڕێوبەری سەنتەری زمان- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

10/8/2024