Daily Archives: July 2, 2024

ئاگادارییەک لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بۆ قوتابییانی دبلۆمی باڵا

ئاگاداری قوتابیانی دبلۆمی باڵا دەکەینەوە، وەک یەکێک لە پێداویستییەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و پاڵپشت بە فەرمانی زانکۆیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ژمارە 5630 لە 30/6/2024، سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی دبلۆمی باڵا دەکاتەوە.

خولەکە لە رێکەوتی 7/7/2024، دەست پێدەکات وە لە 7/8/2024 کۆتایی پێدێت. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە قوتابیانی دبلۆمی باڵای زانکۆمان دەکەینەوە کە سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆ بکەن لە کەمپەسی یەک بۆ خۆتۆمارکردن و ئەم پێداویستییانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:

*کۆپیەک لە پاسپۆت.

*کارتی نیشتمانی .

تێبینی:- کرێی بەشداربوون لە خولەکە بۆ کارمەندانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (50) پەنجا هەزار دینارە  و بۆ بەشداربووانی دەرەوەی زانکۆمان (75) حەفتاوپێنج هەزار دینارە.

ب.س.زمان-زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

2ی تەمووزی 2024