ڕۆژی یەک شەممە 22ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە یاریگای کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە رێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە لەژێر ناوی “خولی خۆڕاگری” بەڕێوەچوو کە تیایدا قوتابییان سوێندیان خوار هەردوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان لەچەندین پسپۆڕی جیاواز پێبەخشرا
لەم ئاهەنگەدا بەڕێز سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێر و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی و چیا هەرکی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێڕو م. رزگار ئەنوەر بەرپرسی لقی ٢٤ـی سەفین و پ.ی.د نجیب تۆما بتو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و کاروان کریم خان قایمقامی شەقڵاوە و راگرانی کۆلێژی پەروەدەی شەقڵاوە و پەیمانگەی کارگێری هەولێر و کەسوکاری قوتابییان ئامادەبوون
رێورەسمەکە بەخولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و گوێگرتن لە سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب دەستی پێکرد دواتر وتارى لێژنەى باڵاى ئاهەنگى دەرچووانى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵى خوێندنى 2022 – خوێندرایەوە
:پاشان پ.ی.د. عبدالخالق نادر قادر راگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە وتارێکی پێشکەش کرد کە ئەمە دەقەیەتی
بەناوی یەزدانی پاک و بێگەرد
قوتابیانی خۆشەویست
دەرچووانی لە دڵاشیرین
خانەوادەی دەرچووان
مامۆستایانی خۆڕاگرو دڵسۆز
بەخێرهاتن بۆ ٢٤ـەمین خولى دەرچووانی کۆلیژى تەکنیکى شەقڵاوە ,ئەو کۆلیژەى کە ٢٥ ساڵ بەر لە ئەمرۆ بەناوى (پەیمانگەى تەکنیکی شەقڵاوە ) وەکو یەکەمین ناوەندی خوێندنى باڵا لە لایەن کابینەى دووەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشکەش بە خەڵکى شارۆچکەى شەقلاوە و دەوروبەری کرا . ئەگەر چى لە سەرەتادا پەیمانگەیەکى بچووک بوو کۆمەڵیک ئاستەنگ و گرفتى هەبوو ژمارەى مامۆستایان و فەرمانبەران سنوردار بوو ئیمکانیاتى پێویست لەبەر دەست نەبوون بالەخانە و تاقیگە و هۆلی خوێندن نەبوون ,بەلام بە جوهدى ڕاگرایەتى و کۆمەڵێک مامۆستاى خۆڕاگرى ئەو کات و پشتیوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان توانرا رۆژ بەرۆژ و سات بەسات کاروانی بەرەو پێشچوون خێراتر بێت و تا واى لێهات بە فەرمانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە ساڵی ( 2020 ) پەیمانگەى تەکنیکى شەقڵاوە بکرێت بە کۆلێژى تەکنیکى شەقڵاوەو سیستەمى (دبلۆم + بەکالۆریۆس)ـى تێداجێبەجێ بکرێت کە بە شانازیەوە ئەم سیستەمە لە سەر ئاستى هەموو عیراق و هەرێمى کوردستان تەنها لە کۆلێژى تەکنیکى شەقڵاوەو کۆلێژى تەکنۆلوجى هەولێر جێبەجێ دەکریت
بەڕێزان
بەسوپاسەوە دەلێم, کۆلێژەکەمان لە پشتیوانیە ماددى و مەعنەویەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەریمى کوردستان و جەنابى سەرۆکى حکومەت کاک (مەسرور بارزانى) لەسێ سالڵى رابردوو بۆ کەرتى خوێندنى باڵا پشکى شێرى بەرکەوت هەر لەدابین کردنى ئامێرى پیشکەوتوو ودامەزراندنى تاقیگەى پزیشکى وتاقیگەى کۆمپویتەرى پێشکەوتوو تاقیگەى بەشە ئەندازیاریەکان و بەکرێگرتنى بەشەناوخۆیى بۆ قوتابیان و دابین کردنى سوتەمەنى و کارەبا و بیرى ئاو وکۆنکریت کردنى ڕیرەو و گۆرەپانەکان و لە دواهەمینیش دروست کردنى هۆلیکى٤٠٠ نەفەری بۆ سیمینار و کۆنگرەکان بە ستاندەردى نیودەولەتى
بەڕێزان
کۆلیژى تەکنیکى شەقلاوە کاردەکات بۆ پیگەیاندنى کادرى بە زانست جۆش دراو تیگەیشتوو و پیگەیشتوو تاکو ئیستا زیاتر لە پانزە هەزار دەرچووى پێشکەش بە وڵات کردووە بۆ ئەم سالیش (842) قوتابى دەردەچن .وە لە ئێستادا ژمارەى قوتابیانى کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە شەقلاوە زیاتر (٢٥٠٠) قوتابیە کە دابەش بوون بەسەر (١٠) بەشى زانستى لە دەوامى بەیانیان و ئیواران . کەئەم ژمارەیە لە ژمارەى قوتابیانى بەشێک لە زانکۆکانى هەرێم زیاترە .
بەڕێزان بەپێویستى دەزانم سوپاس و ستایشى مامۆستا و فەرمانبەرانى کۆلیژەکەمان بکەم کە شەو و رۆژیان خستۆتە سەر یەک و زۆر زیاتر لە ئەرکى سەر شانیان جێبەجێ دەکەن و تا ئێستا نەیان هێشتووە بۆ خولەکێکیش قوتابیان بئ بەش بن لە خویندن و دلسۆزانە کاردەکەن و خۆشەویستى ولات و بەرزکردنەوەى ئاستى زانست کارى لە پێشینەیانە
وە لیرەوە بە پەرۆشەوە دەروانینە هاوپیشەکانمان لەپارێزگاى سلێمانى وهەلەبجە و ئیدارەى راپەرین و گەرمیان و داوایان لێ دەکەین بچنەوە هۆڵەکانى خوێندن با چیتر قوتابیان و خوێندکارانى ئازیزمان بئ بەش نەبن و دوانەکەون لە خوێندن
لەکۆتایى دا دەمەویت سوپاسى بئ پایانم ئاراستەى دایک و باوک و کەس وکارى قوتابیانى دەچوو بکەم کە شەونخونى ماندوو بوونى زۆریان کردووە بۆ پێگەیاندن و پیشکەش کردنى رۆلەکانیان بە گەل و وڵات
وە پیرۆزباییەکى گەرم لە قوتابیانى دەرچوو دەکەم بەو هیوایەم بە زووترین کات و باشترین شیوە بەرهەمى رەنج و ماندوو بوونیان ببینین
سوپاس بۆ هەموو دام و دەزگاکانى حزب و حکومەت لە قەزاى شەقلاوە کە هەردەم پالپشت و هاوکارن بۆ بەرەو پیش چوونى کۆلیژەکەمان
سوپاس بۆلێژنەى باڵاى ئەم مەراسیمە سەرۆکى لێژنە برای بەریزم مامۆستا محمد جمال داینەمۆى کۆلیژى تەکنیکى شەقلاوەوهەموو ئەندامانى ترى لیژنە
دووبارە پیرۆزە لە قوتابیانى ئازیزمان
لە مامۆستایانى خۆراگر
لە حکومەتى هەریمى کوردستان
بژى کورد
بژى کوردستان
:پاشان پ.ی.د. نجیب توما بتو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کروباری زانستی وتارێکی پێشکەش کرد کە ئەمە دەقەیەتی
بەناوی یەزدانی پاک و بێگەرد
قوتابیانی خۆشەویست…
دەرچووانی لە دڵاشیرین…
خانەوادەی دەرچووان…
مامۆستایانی خۆڕاگرو دڵسۆز….
خۆشحاڵ و شادومانین بە دەرچوونی پۆلێکی دیکە، لە قوتابیانی کۆلێژو پەیمانگەکانمان لە بەش و پسپۆڕییە هەمەجۆرەکان، بەمبۆنەیەوە جوانترین پیرۆزبایی لە خۆمان و تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆو ئەنجومەنی کۆلێژو بەشە زانستییەکان و یەکە یەکەی دەرچووان و خانەوادەکانیان و مامۆستایانی ماندونەناس دەکەین، لە هەمان کاتدا پیرۆزبایی لە جەنابی رێزدار (مەسرور بارزانی)سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی دەکەین، هیوای ئایندەیەکی گەش و پڕشنگدارتان بۆ دەخوازین، تا لە ژینگەی کرداری قۆناغی دوای زانکۆ ببنە مایە سەربەرزی و شکۆمەندی خۆتان و خانەوادەکانتان و مامۆستاکانتان و زانکۆمان.
بەڕێزان….
هەروەک چۆن زانکۆکان ئەرکیان پێگەیاندن و فێرکردن و دەرچوونی قوتابیانە، بە پێشخستنی تواناو کارامەیی دەرچووەکانیان، ئاوهاش پێویستە ئەو پەیوەندییەی لە نێو حەرەمی زانکۆ لەگەڵ قوتابیاندا هەیبووە، ئەوا ئەو رایەڵەیە نەپچڕێنێت و بەردەوام بێت بۆ راهێنان و رەخساندنی هەلیکار بۆیان، لەو چوارچێوەیەشدا بە هەنگاونان بۆ رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانمان بایەخی تایبەتیمان بە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدانی کار(CDC) داوە، بۆ ئەمەش ژمارەیەک یاداشتی لێتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و رێکخراوە ناوخۆیی و جیهانییەکانی وەک (WFP) و (SPARK) واژووکردووە، کە دەتوانین بە هاوبەشی دەرچووانی زانکۆمان بەشێوەیەکی باشتر بۆ بازاڕی کار ئامادە بکەین و هەلی کاریان بۆ ڕەخسێنین لە رێگەی کردنەوەی پێشانگای ساڵانەی هەلیکار بۆ دەرچووان، بەم هەنگاوە ئەو بارگرانیەی لەسەر حکومەت هەیە لە دامەزراندنی دەرچووان کەمتر دەبێتەوە.
ناشبێت ئەوە لە بیر بکەین، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، وەک زانکۆیەکی پێشەنگ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە پێناو بایەخدان بە توێژی قوتابیان و زەمینەسازی بۆ ژینگەیەکی شیاوی خوێندن، بە ئاوێتەکردنی چالاکییە کەیفخۆشیی و رۆشنبیرییەکان بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان سەنتەری قوتابیانی کردۆتەوە کە دەبێتە ناوەندێکی گرنگی زانستی و مەعریفی بۆ قوتابیان کە تیایدا دەتوانن چالاکییە هونەریی و رۆشنبیرییەکانی خۆیان تێدا ئەنجام بدەن لە پاڵ ئەوەشدا کار بۆ دروستکردنی یاریگای تایبەتمەند بۆ چالاکییە وەرزشییەکان کراوە تا قوتابیان بەهرە وەرزشییەکانی خۆیان مومارەسەر بکەن.
خۆشەویستان…
لە دوای دەست بەکاربوونمان وەک سەرۆکی زانکۆ، بە هاوکاری ئەو تیمە ئەکادیمی و کارگێڕییە دڵسۆزە، نەخشرێگەیەکی ستراتیژی داڕشتووە بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆ لە بواری زانستی، کارگێڕی، دارایی و بنیاتنانی ژێرخانێکی ئەکادیمی پتەو.، لەو روانگەشەوە بە خۆگونجاندن لەگەڵ بازاڕی کار ژمارەیەک بەشی زانستی نوێ لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکان کراونەتەوە، کە هەم دەرفەتی خوێندن دەڕەخسێنێت و هەمیش گرەنتی دەرفەتی کار دەبن بۆ دەرچووانی ئەو بەشە تازانە. هاوشانی ئەو پڕۆژەیەش بە ئامانجی بنیاتنانی ژێرخانی زانکۆ کۆمەڵێک پڕۆژە خراونتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بە تەواوبوونیان زانکۆمان پێدەنێتە قۆناغێکی دیکەی پەروپێدانی زانستی، ئەمە جگە لەو پڕۆژانەی کە زانکۆ بۆ خزمەتی کۆمەڵگەو کێشە و گرفتەکانی بەردەوام دەبێت، لەو چوارچێوەیشدا کار لەسەر کردنەوەی نۆڕینگەیەکی پزیشکی ددان دەکرێت لە بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددان لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.
بەڕێزان…..
زانکۆمان، لە بواری خوێندنی باڵاشدا ئێستا شان بە شانی زانکۆکانی کوردستان پلانی زانستی هاوچەرخانەی داڕشتووەو دەستی داوە پێگەیاندنی کادیری خۆماڵی لە خوێندنی باڵا، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش ژمارەیەکی بەرچاوی لە قوتابیانی (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ یەکەمجار گۆڤاری پۆلیتەکنیک بۆ زانستە پەتییەکان لەسەر پلاتفۆرمی ئەلسیڤەر جێبەجێکرا و هەنگاو دەنێت بۆ سکۆپەس، کە ئەمەش هانی مامۆستایان و توێژەران دەدات بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی کوالێتی بەرز و پڕۆسەی سایتەیشن کە هەموو ئەوانەش دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی رانکینگی زانکۆمان لە ریزبەندییە ناوخۆیی و جیهانییەکان.
بەڕێزان….
ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، وەک سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سوپاسی رێزدار جەنابی(مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بکەم کە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ سەرەڕای ئاستەنگە داراییەکان، بەڵام بەردەوام بوو لە دابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ قوتابیان و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، دەتوانین بڵێن بە خۆڕاگری جەنابیان، زانکۆکان توانیان بەردەوام بن لە پڕۆسەی خوێندن، تەنانەت بۆ یەک چرکەش پڕۆسەی خوێندن نەوەستا، پشتیوان بە خودای گەورە و پاڵپشتی کابینەی نوێەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاروانی زانست لە کوردستان بەرەوپێش دەچێت و هیواخوازین زانکۆمان بە هەوڵی مامۆستایانی ماندوونەناس و کارمەندانی ستافی کارگێڕی و قوتابیانی ئازیز سەرمەشقی ئەم کاروانە بێت و ببینە پێشەنگ لە ناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە، پیرۆزبایی لە دەرچووانی ئازیز دەکەم، پیرۆزە بڕوانامەی تێکۆشان و هەوڵ و رەنج و ماندووبونی چەند ساڵەی خوێندنتان، ئومێدەوارم هەمیشە سەرکەوتووبن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، ئایندەیەکی پڕشنگدارو روناک چاوڕێتان دەکات، کوردستان پێویستی بە تواناو کارامەییە جەستەیی و ئەقڵییەکانی ئێوەی خۆشەویستە.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان، لە کوردستانێکی خۆڕاگرو بەهێز.
هەر لە مەراسیمەکەدا پ.د.عبدالفتاح عبدالرەزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزبایی لەقوتابیان و کەسوکاری قوتابیان کرد و گوتی : خۆشحاڵم ئەمڕۆ لێرە لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیەکەوە بەشداردەبین لەئاهەنگی دەرچوونی پۆلێک لەکورو کچی خۆشەویستی وڵاتەکەمان .
دەرچوانی خۆشەویست ، بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەناخی دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کەئەمڕۆ ئاهەنگی بۆ دەگێڕن ، پڕ بەدڵ هیوای سەرکەوتنی زیاترو گەورەترتان بۆ دەخوازم، وە دڵنیام کەدەبنە بەشێکی گرنگ لەسەرمایەی مرۆیی وڵات و خزمەتی گەورەی نیشتیمانەکەمان دەکەن .
ئازیزان هەرچەندە لەماوەی خوێندنی ئێوەی بەڕێز هەرێمی کوردستان توشی قەیرانی دژوارو ئالنگاری گەورەبوو بەتایبەتی قەیرانی دارایی و بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید 19 ، بەڵام جێگەی شانازیە کەتوانیتان بەپشتیوانی خانەوادەو کەسوکارتان ، مامۆستاکانتان و حکومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا بەسەر کۆسپ ئالنگارییەکان سەربکەون و لەخوێندن دانەبرێن .
دەستخۆشی و سوپاستان دەکەم بۆ هەول و ماندوبونتان بۆ کۆشش و شەونخونیتان لەماوەی ساڵانی رابردووی خوێندنتان کەئەمڕۆ بەشانازییەوە بەرهەمەکەی بەدەست دەهێنن .
دەرچوانی قەدرگران
حکومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا بەهەموو تواناکانی لەهەول و کۆششەکانی بەردەوامە بۆ پێگەیاندنی ئێوە بەڕەخساندنی کەشی ئارام و فرسەتی خوێندنی یەکسان بۆ هەمووان لەگشت ئاستەکانی خوێندن ، وە دڵنیام کەزانکۆکەتانیش درێغی نەکردووە بۆ خزمەتکردنتان لەبواری زانستی و پەروەردەیی و بنیاتنانی کارامەییەکانتان.
ئازیزان ، کۆشش و هەولەکانتان لێرە کۆتایی نایەت و رۆڵی حکومەت و زانکۆکەشتان بۆ پێگەیاندنتان نابێت کۆتایی پێ بێت ، پێویستە زانکۆکان بەرنامەی هەبێت بۆ پشتیوانی و ئامادەکردنی ئێوە بۆ قۆناغی داهاتوتان، وە لەبازاری کار هاریکاریتان بکات بۆ دۆزینەوەی هەلی کار ، کارئاسانی و رێنوێنیتان بکات و بەرنامەی هەبێت بۆ زیادکردن و سەقل کردنی ئەو کارامەییانەی کەبازاری کار پێویستییەتی .
وەپێویستە حکومەتیش لەپاڵپشتییەکانی بۆ ئێوەی خۆشەویست بەردەوام بێت ، بەم بۆنەیەوەش بەئەرکی خۆمی دەزانم کەسوپاسێکی بێ پایانی حکومەتی هەرێم بکەم کەبەردەوام پشتگیری تەواوی وەزارەتی خوێندنی باڵای کردووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو بەرنامەکانی چاکسازی و پەرەپێدان لەوەزارەت و زانکۆکان تابتوانین زۆرترین فرسەتی خوێندن و باشترین کوالێتی خوێندن بۆ ئێوەی بەرێز فەراهەم بکەیین.
بەرێزان ، هەر ئەو پاڵپشتییەی حکومەتی هەرێم بوو وای کرد کەوەزارەتمان بۆ ئەمساڵی خوێندن زیاتر لە60000 شێست هەزار کورسی خوێندن لەزانکۆ حکومیەکان جگە لەکورسیەکانی زانکۆو پەیمانگە تایبەتەکان دابین بکات بۆ دەرچوانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لەکاتێکدا کەژمارەیان 46379 قوتابی بوو ، ئەوەش لەڕێگای فراوانکردنی تاقەی ئیستیعابی زانکۆکان لەلایەک و لەلایەکی تر زیادکردنی ژمارەی زانکۆکان بوو .
بەرێزان هەرێمی کوردستان کەلەپێش راپەرین خاوەنی تەنها 3 زانکۆ بوو ئێستا لەسایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی 18 زانکۆی حکومی و18 زانکۆی تایبەت و2 کۆلێژی زانکۆیی و12 پەیمانگەی تەکنیکی و بریاریش دراوە 14 پەیمانگەی پیشەییش دروست بکرێت .
هەر لەم کابینەیەدا ئەمساڵ بریاری دامەزراندنی سێ زانکۆی تردرا ، دووانیان حکومی بوون و ئەوانیش زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بوون ، هەروەها زانکۆیەکی تایبەتیش کەلقی زانکۆیەکی نێودەوڵەتییە لەهەولێر ئەویش لقی زانکۆی لەندەنە.
دەرچوانی خۆشەویست
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولەکانی بۆ پێگەیاندنتان و خەمخۆری بۆ دابینکردنی فرسەتی کار بۆ ئێوەی بەرێز بەردەوامە ، هەردوو هەفتە لەمەوپێش لەئاهەنگی دەرچوانی زانکۆی سەلاحەددین جەنابی سەرۆکی حکومەت خەمخۆری خۆی بۆ ئەم بابەتە راگەیاندو جەختی لەوە کردەوە کەحکومەت بەهەموو تواناکانی هەولدەدات کەفرسەتی کاری یەکسان و دادپەروەرانە بۆ دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان دابین بکات ، هەر لە مەراسیمەدا پڕۆژەی قەرزی بچووک و مام ناوەندی راگەیاند کەدەدرێت بەو گەنجانەی کەپرۆژەی تایبەتیان هەیەو پێویستیان بەقەرزکردن هەیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان، وەهەروەها جەنابیان جەختی لەوە کردەوە کەهەموو کۆمپانیاو پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەهەرێم پێویستە بەلایەنی کەم لەسەدا 70ی دەستی کارەکانیان لەکرێکارو کارمەندان خەڵکی هەرێمی کوردستان بن ، ئەوە جگە لەسیاسەتی حکومەتی هەرێم لەهاندان و ئاسانکاری بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەگشت بوارەکان، کەئەوانەش هەمووی وادەکەن فرسەتی کار بۆئێوەی بەرێز زیاتر بکات .
لەکۆتاییدا دەمەوێت سوپاسێکی تایبەت ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەم کەشەو و ڕۆژیان خستەسەر یەک بۆ ئەوەی بتوانن ئێوەی ئازیز بگەیەنن بەم ڕۆژە پڕ شکۆیە .
هەروەها بەپێویستی دەزانم کەدەسخۆشی و سوپاس و رێزی بێ پایانمان ئاراستەی هەموو کەسوکاری دەرچوان بکەم کەزۆر ماندوبون و ڕۆلی گەورەیان بینی لەو سەرکەوتنە گەورەیەی کەئەمڕۆ ڕۆڵەکانیان بەدەستیان هێنا .
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم ، هەمیشە هەر هەر شادو سەربەرزو سەرفرازبن.
دواتر قوتابییانی بەیانیان و ئێواران بەجیا سوێندی یاساییان خوارد و یاریدەدەری سەرۆکی سەرۆکی زانکۆش بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێدراوە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمی بەخشییە دەرچووەکان لە پسپۆڕییە جیاوازەکان و کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.