رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی 18ـی شوباتی 2021 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پ.د. عبدالفتاح عبدالرزاق، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆمان مەراسیمی رێزلێنان لە لێژنەکانی داتا بەیس و ئی سی تی ئێس و ئیمەیڵی زانکۆمان بەرێوەچوو.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا دەست خۆشی لە بەرێوبەری ئایتی سەرۆکایەتی زانکۆ و ئەندامانی لێژنەکان و بەرپرسانی ئایتی کۆلێژ و پەیمانگەکان کرد و باسی لە کار و چالاکییەکانی ساڵی رابردووی کرد و گووتی: لە ساڵانی رابردوو زانکۆمان بەرەو پێشچوونی بەرچاوی لە رانکینگ بەخۆیەوە بینیووە کە بەشی زۆری پەیوەندی بە کارکردنی ئەم بەرێزانەوە بووە بۆیە بە پێویستمان زانی رێز لە ئەرک و ماندووبوونیان بگرین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
دواتر پ.د. عبدالفتاح وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بە گرنگییەوە باسی لە بەرەوپێشچوونەکانی زانکۆمان کرد و هەروەها باسی لە گرفتەکانی پارساڵ کرد کە لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا هاتە پێش پرۆسەی خوێندن، لەکاتی خۆ ئامادەکردنی وەزارەت بۆ بەردەوامی دان بە پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئاوێتە یەکێک لەو زانکۆیانەی کە پێشتر ئامادەکارییان بۆ کردبوو، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بوو و ئەوکات د. کاوە پێی راگەیاندم کە پێشتر لێژنەیان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە و ئێستا ئامادەن کە دەست بە خوێندن بکەن، ئەوەش هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن نەوەستێت، بۆیە دەستخۆشی لە سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەن و ستافی زانکۆ دەکەم و هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازم.
پاشان دەستکرا بە دابەشکردنی بروانامەکان.
رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی 11ـی شوباتی 2021 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئاسۆ مامۆستا لاوەند دزەیی، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئایندە مامۆستا کوان قەصاب، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرپرسی نوسینگەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان حسین تۆڤی، مەراسیمێکی رێزلێنان بەرێوە چوو بۆ سەرپەرشتیاران و قوتابیانی خاوەن پلەی یەکەم لە کۆنفرانسی زانستی قوتابیان لە ژێر ناونیشانی (کۆڤید19 لە بەرنگارییەوە بۆ دەرفەت) کە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو ئەنجام درابوو.
لە سەرەتای کۆنفرانسەکە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانان و مامۆستایان و قوتابیانی کرد و وتی : خۆشحاڵین ئەمرۆ مەراسیمی رێزلێنان بۆسەرپەرشتیاران و قوتابیانی بەشداربوو لە یەکەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیان ئەنجام دەدەین، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو قوتابی و سەرپەرشتیارانە بکەم کە بەشدارییان کرد و هەروەها سوپاسی لێژنەکانی باڵا و ئامادەکاری کۆنفرانس هەروەها لێژنەی کەرتییەکانی زانکۆمان لێژنەی کەرتی کشتوکاڵی، لێژنەی کەرتی تەکنەلۆجی و ئەندازیاری، لێژنەی کەرتی تەندروستی، لێژنەی کەرتی کارگێری و راگر و سەرۆک بەش و مامۆستایانی سەرپەرشتیار دەکەم هەروەها سوپاسی هەموو ئەو بەرێزانە دەکەم کە لە ماوەی رابردوودا زۆر ماندوو بوون و توانیمان لەو بەرودۆخەدا ئەم کۆنفرانسە بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدەین.
لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە لە ئێستادا جگە لە مامۆستایان، قوتابیانیش پرۆژە و توێژینەوەی زۆر باش پێشکەش دەکەن و رایگەیاند بۆ ئەمساڵیش بە سەرپەرشتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول ئامادەکاریەکان دەستی پێکردووە بۆ ئەنجامدانی دووەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیان.
دواتر دەست کرا بە دابەش کردنی بروانامەی رێزلێنانەکە لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ میوانانەوە
شیاوی باسە کۆنفرانسی زانستی (کۆڤید19 لە بەرنگارییەوە بۆ دەرفەت) لە 16 تا 18ـی ئابی 2020 بەرێوەچووبوو، بە بەشداری زیاتر لە 100 توێژینەوە کە خۆیان لە بوارەکانی کارگێرى و پزیشکى و ئەندازیارى و تەکنەلۆژیا و کشتوکاڵیدا دەبینیەوە و سەرجەمیان لەلایەن قوتابیانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئامادەکرابوون و لە کۆتایی کۆنفرانسەکەشدا باشترین پرۆژەکان کە لە لایەن لێژنە تایبەتمەندەکانەوە هەڵسەنگاندیانی بۆ کرابوو هەڵبژێردران و ئەمرۆش لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا.
بەپێی دوایین ڕیزبەندی دەزگاى وێبۆمەتریکس بۆ ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان، زانكۆی پۆلیتهكنیكی ههولێر لە ماوەی ساڵێکدا پێش 3572 زانکۆ کەوتووە لەسەر ئاستی جیهان، ئهمەش ههنگاوێکی گهورهیه بۆ زانكۆمان له بهرهوپێشچوونی زانستی لهنێو زانكۆكانی ههرێم و عێراق و جیهاندا.
بەم بۆنەیەوە سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی ههولێر پ.ی.د. كاوه شێروانی سوپاس و پیرۆزبایی تایبەت ئاراستهی ئەنجومەنی زانکۆ و توێژهران و مامۆستایان و فهرمانبهران و قوتابیانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی ههولێر دهكات، کە سەرەڕای دواکەوتنی مووچە و بارودۆخی سەختی تەندروستی بێوچان شهو و ڕۆژیان لهسهر یهك داناوه بۆ بهرزكردنهوهی ئاستی زانستی و ئهكادیمی زانكۆی پۆلیتهكنیكی ههولێر، هیوای خواست زانكۆمان ساڵ بهساڵ سەرکەوتنی گهورهتر بهدهست بهێنیت.
شیاوی ئاماژەپێدانە بە بەراورد بە ڕێزبەندی پێشوو کە دەزگای وێبۆمەتریکس لە مانگی تەموزی 2020 رایگەیاند، زانکۆى پۆلیتکنیکی ههولێر لەم رێزبەندییە نوێیەدا بە پێش 3572 زانکۆی جیهانی کەوتووە بە جۆرێک لە رانکی 17368ـەوە بووە بە 13796 وە لهنێو 112 زانکۆ لەسەر ئاستی عێراق زانکۆی پۆلیتەکنیکی ههولێر پلەى 44 هەمینە، وە لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانى کوردستان کە 30 زانکۆن، زانکۆمان لە پلەى 14 هەمین دایە و لە سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانى لە کۆی 15 زانکۆ زانکۆمان لە پلەى 11 دایە.
رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 31ـی کانونی دووەمی 2021 سهرۆكى زانكۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی به ياوهرى ى.سهرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى کارگێری و دارایی د.جودت جعفر خطاب، بهرێوبهرى کاروباری زانستی د. هێشوو رێبوار و بهرێوبهرى پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن مامۆستا کۆڤان عمر حسن ، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری یەکەم و سێیەم سهردانى كۆلێژى تەکنیکی کارگێری ههولێریان کرد.
سەرەتا لە لایەن راگری کۆلێژی تەکنیکی پ.ی.د. ئازاد احمد محمود و ى.راگر و سهرۆك بهشهكان پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری کرا و دواى تاوتێكردنى رهوشى تاقيكردنهوهكان، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون له پرۆسهى بهرێوهچوونى تاقيكردنهوهكان و کێشە و گرفتەکان و چارەسەرکردنیان سەردانی هۆڵی تاقيكردنهوهکانیان کرد.