Blog

بۆ یەکەمین جار زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دوو خولی بۆڵینگ بەڕێوەدەبات

لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانی خۆیدا بەڕێوبەرایەتی چالاکییەدەرەکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ رۆژانی یەکشەمە و دووشەمە رێکەوتی 21و22ـی حوزەیرانی 2021 دوو خولی بۆڵینگ بۆ ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە شاری یاری سمایڵ لاند بەڕێوەبرد.

خولەکان بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوون، رۆژی یەکەم خولی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و رۆژی دووەم خولی بەڕێوەبەرەکان بەڕێوەچوو، شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکان بەشێوەیەک بوو کە هەر یاریزانێک 10 راوند یاری کرد، لە هەر راوندێک دوو بۆڵیان ئاراستە کرد، پێویستبوو لەو 10 راوندە زۆرترین پۆینت کۆبکەنەوە.

ئەنجامی خولی تایبەت بە ئەنجومەنی زانکۆ پ.ی.د. ئەیاد زەکی صابر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و توانی ١٠٤ پۆینت کۆ بکاتەوە، پلەی دووەمیش بووە بەشی پ.ی.د. کاوە شێروانی کە توانی ١٠٠ پۆینت کۆ بکاتەوە.

ئەنجامەکان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرەکانیش بەم شێوەیە بوو م. فەرهاد عثمان عمر توانی ١١٣ پۆینت کۆ بکاتەوە پلەی یەکەم بەدەست بێنێت، پلەی دووەمیش بووە بەشی م. سالار دولاور حوێز کە توانی ٩٨ پۆینت کۆ بکاتەوە و پلەی دووەم بەدەست بێنێت.

دواتر بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە دەرەکییەکان بە سپۆنسەری شاری یاری سمایل لاند خەڵاتی بەسەر براوەکاندا دابەش کرد.

‎زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر سوپاسی شاری یاری سمایل لاند دەكات، كە سپۆنسەری هەردوو خولەكە بوون، بڕیار درا لە داهاتوو زیاتر بەیەكەوە كار بكەن و خولی زیاتر بەڕێوەببەن.

balling xul2
balling xul1
balling xul7
balling xul4
balling xu5
balling xul3
balling xul6
xul balling cover

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەند کیڤان بارزانی دەکاتەوە

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 21ـی حوزەیرانی 2021 لە هۆڵی بۆنەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەرێوبەر و مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ بەرێوبەرایەتی چالاکییەدەرەکیەکان پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەند کیڤان بارزانی کردەوە.
لە پێشانگاکەدا هونەرمەند کیڤان بارزانی ژمارەیەک لە تابلۆکانی خۆی نمایش کردبوو کە پێکهاتبوون لە کەسایەتیە سیاسی و ناودارەکانی کوردستان و جیهان، دواتر هونەرمەندی ناوبراو تابلۆیەکی تایبەت بە لۆگۆی زانکۆمانی پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆ کرد و سوپاسی زانکۆی کرد بۆ کردنەوەی پێشانگاکە.
دواتر سەرۆکی زانکۆ د. کاوە شێروانی بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە هونەرمەند کیڤان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن هەروەها سوپاسی بەرێزیانی کرد بۆ دروست کردن و پێشکەشکردنی تابلۆی لۆگۆی زانکۆمان و کردنەوەی پێشانگەکەی لە سەرۆکایەتی زانکۆ.

peshanga kivan (1)
peshanga kivan (2)
peshanga kivan cover
peshanga kivan (4)
peshanga kivan (5)
peshanga kivan (6)
peshanga kivan (7)
peshanga kivan (8)
peshanga kivan (9)
peshanga kivan (10)
peshanga kivan (11)

کۆلێژی تەکنەلۆژی هەولێر خولێکی راهێنان بۆ ستافی تەکنیکی دەکاتەوە

لەژێر رۆشنایی چالاکی زانستخوازی بەردەوام لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کاتژمێر 9ـی بەیانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 20ـی حوزەیرانی 2021، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و گەیاندنی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر خولێکی راهێنانی بۆ ستافی تەکنیکی کردەوە.
خولەکە لە کەمپی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بەرێوەدەچێت لەژێر ناونیشانی
(Modern Technology Perspective for Workshops)
بە سەرپەرشتی زانستی یاریدەدەری راگر م، هەڤاڵ احمد و سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن م، سالار احمد، بەشداربووانی خولەکە کە ستافی تەکنیکی کۆلێژی ناوبراون سوودمەند دەبن لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و سەردەمیانە لە سازگەکان هەروەها تازەترین گۆڕانکاری و پێشڤەچوونەکانی بواری تەکنەلۆژیا لە جیهان.
ئەم خولە ماوەی 8 رۆژ بەردەوام دەبێت و هەر رۆژەی 3 کاتژمێر لە کۆتاییدا بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێ دەبەخشرێ.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەند کیڤان بارزانی دەکاتەوە

لە بەردەوامی کار و چالاکییەکانی خۆیدا بەڕێوبەرایەتی چالاکییەدەرەکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کاتژمێر 10ـی یەیانی رۆژی دوو شەممە 21ـی حوزەیرانی 2021 لە هۆڵی بۆنەکانی زانکۆ پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەند کیڤان بارزانی دەکاتەوە.