بۆ یەکەمین جار زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دوو خولی بۆڵینگ بەڕێوەدەبات

لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانی خۆیدا بەڕێوبەرایەتی چالاکییەدەرەکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ رۆژانی یەکشەمە و دووشەمە رێکەوتی 21و22ـی حوزەیرانی 2021 دوو خولی بۆڵینگ بۆ ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە شاری یاری سمایڵ لاند بەڕێوەبرد.

خولەکان بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوون، رۆژی یەکەم خولی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و رۆژی دووەم خولی بەڕێوەبەرەکان بەڕێوەچوو، شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکان بەشێوەیەک بوو کە هەر یاریزانێک 10 راوند یاری کرد، لە هەر راوندێک دوو بۆڵیان ئاراستە کرد، پێویستبوو لەو 10 راوندە زۆرترین پۆینت کۆبکەنەوە.

ئەنجامی خولی تایبەت بە ئەنجومەنی زانکۆ پ.ی.د. ئەیاد زەکی صابر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و توانی ١٠٤ پۆینت کۆ بکاتەوە، پلەی دووەمیش بووە بەشی پ.ی.د. کاوە شێروانی کە توانی ١٠٠ پۆینت کۆ بکاتەوە.

ئەنجامەکان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرەکانیش بەم شێوەیە بوو م. فەرهاد عثمان عمر توانی ١١٣ پۆینت کۆ بکاتەوە پلەی یەکەم بەدەست بێنێت، پلەی دووەمیش بووە بەشی م. سالار دولاور حوێز کە توانی ٩٨ پۆینت کۆ بکاتەوە و پلەی دووەم بەدەست بێنێت.

دواتر بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە دەرەکییەکان بە سپۆنسەری شاری یاری سمایل لاند خەڵاتی بەسەر براوەکاندا دابەش کرد.

‎زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر سوپاسی شاری یاری سمایل لاند دەكات، كە سپۆنسەری هەردوو خولەكە بوون، بڕیار درا لە داهاتوو زیاتر بەیەكەوە كار بكەن و خولی زیاتر بەڕێوەببەن.

balling xul2
balling xul1
balling xul7
balling xul4
balling xu5
balling xul3
balling xul6
xul balling cover