Daily Archives: حوزه‌یران 27, 2021

دووەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 27ـی حوزەیرانی 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، بەرپرسی لقی 24ـی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان هیوا احمد مصطفى، قائیمقامی شەقڵاوە إبراهیم شێخەڵا، سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی د. محمد صدیق خۆشناو، سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان نێچیرڤان حسین کەلاری و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دووەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە شەقڵاوە دەستی بەکارەکانی کرد و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسەکە بە گوێگرتن لە سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و کورتەیەک دەرباری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە پێشکەش کرا، دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و سەرۆکی لێژنەی باڵای کۆنفرانس پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەناوی لێژنەی باڵای کۆنفرانسەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و باسی لە گرنگی کۆنفرانسەکە کرد بۆ قوتابیان و وتی: پارساڵ سەرباری پەتای کۆرۆنا یەکەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیان بە شێوەی ئۆنلاین بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش کۆمەڵێک پرۆژەی قۆناغە کۆتاکانی کۆلێژ و پەیمانگەکان بەشدارن لەم کۆنفرانسە، بیرۆکەی ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسانە پێدانی رۆڵ و پێگەیە بە قوتابی کە وەک کۆڵەکەی سەرەکی و ئامانجی پرۆسەی خوێندن هەژمار دەکرێن.

دواتر سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی بەرپرسانی حزبی و حکومی و مامۆستایان و قوتابیانی بەشداربووی کرد و وتی: “خۆشحاڵم کە بۆ ساڵی دووەم بەیەک دەگەینەوە لە کۆنفرانسێکی زانستی تایبەت بە قوتابیان، کە لە دووساڵی رابردوودا کارمان بۆ کردووە، لەبەر ئەوەی ئێمە لە لایەک بەرەو بۆلۆنا پرۆسێس دەڕۆین هەروەها سیستەمی (ئی سی تی ئێس) جێبەجێ دەکەین کە لەم پرۆسە و پرۆگرامی خوێندنەدا قوتابی چەقی خوێندنە نەک مامۆستا کاروچالاکییەکان هەمووی قوتابی خۆی جێبەجێی دەکات مامۆستا تەنها سەرپەرشتی دەکات، هەموو ئەوانە وامان لێدەکات گرنگی زیاتر بە پرۆژە و توێژینەوەی قوتابیان بدەین، هەر بۆیە لە دوو ساڵی رابردوودا بریارماندا ساڵانە کۆنفرانسێک بۆ قوتبیان ئەنجام بدەین، چونکە کۆنفرانسی زانستی بەتەنها بۆمامۆستایان و توێژەران نیە، بەڵکو قوتابیان بە تایبەتی لە قۆناغە کۆتاییەکان چ لە پەیمانگەکان چ لە کۆلێژەکان دەتوانن توێژینەوەیان هەبێت لەم روانگەیەشەوە ئێمە زیاتر گرنگی بە توێژینەوەی قوتابیان دەدەین، لە دنیای ئێستادا زۆربەی کارەکان بە پرۆژە دەکرێت ئەنجامدانی پرۆژە نووسینی پرۆژە هەمووی جۆرێکە لە فێربوون هەتا لە فێربوونی زمان ئێستا کتێب هەیە بۆ چۆنیەتی فێربوونی زمان بە پرۆژە، کە دەڵێی پرۆژە زیاتر کارکردنی پراکتیکی لەگەڵدایە نەک تیۆری و تەنها خوێندن و ئەزبەرکردن، ئەمەش وایکردووە کە پرۆژە لەم چەند ساڵەی دواییدا گرنگییەکی زۆری لە ناوەندە ئەکادیمییەکاندا پێبدرێت”.

لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ وتی: “هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو قوتابیانە دەخوازم کە ئەمرۆ بەشدارن لەم کۆنفرانسە هیوادارم مامۆستایان توێژینەوەکانیان بەهەند وەربگرن و هەڵیسەنگێنن و ئەو پرۆژانەی کە باشن و دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان بۆ زانکۆ بۆ کۆمەڵگە بۆ کەرتی تایبەت سوودی هەبێت، مامۆستاکانمان رێخۆشکەر بن بۆ ئەوەی ئەو قوتابیانە بگەنە شوێنی مەبەست چ لە کەرتی تایبەت بێت یان کەرتی گشتی تاکو سودی بۆ هەرێمی کوردستان هەبێت، لەبەر ئەوەی قوتابیان لە تەمەنێکن رەنگە نەگەنە هەموو دەرگایەک و هەموو رێگەیەک پێ نەزانن، ئەرکی مامۆستایانی بەڕێزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەوەیە جگە لە هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانیان رێگەیەکیشیان بۆ بدۆزنەوە کە پرۆژەکانیان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە کۆتاییدا دەمەوێت سوپاسی هەردوو لێژنەی باڵا و ئامادەکاری کۆنفرانس بکەم کە لە ماوەی رابردوو زۆر ماندووبوون بۆ ئەوەی کۆنفرانس بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت، وە سوپاسێکی تایبەتی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و راگر و یاریدەدەری راگر و مامۆستایانی ئازێز دەکەم کە ماندووبوون لە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە”.

کۆنفرانسەکە بە بەشداری 80 پرۆژە کە بەسەر شەش کەرتی پسپۆڕی جیاواز دابەش بوون کە لە لایەن 367 قوتابییەوە ئامادەکراون بەم شێوەیەی خوارەوە:
پسپۆڕی کەرتی پزیشکی (کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر) 6 توێژینەوە.
پسپۆڕی کەرتی ئەندازیاری (کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر) 12 توێژینەوە.
پسپۆڕی کەرتی کارگێڕی (کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر) 9 توێژینەوە.
پسپۆڕی کەرتی پزیشکی پەیمانگە تەکنیکییەکان 24 توێژینەوە.
پسپۆڕی کەرتی تەکنەلۆجی و ئینفۆرماتیک پەیمانگە تەکنیکییەکان 24 توێژینەوە.
پسپۆڕی کەرتی کشتوکاڵی پەیمانگە تەکنیکییەکان 5 توێژینەوە.

second student conference (1)
second student conference (2)
second student conference (3)
second student conference (6)
second student conference (7)
second student conference (8)
second student conference (9)
second student conference (10)
second student conference (11)
second student conference (12)
second student conference (13)
second student conference (16)
second student conference (15)
second student conference (17)
second student conference (18)
second student conference (19)
second student conference (20)
second student conference (21)
second student conference (22)
second student conference (23)
second student conference (24)
second student conference (25)
second student conference (26)
second student conference (27)
second student conference (28)
second student conference (29)