Monthly Archives: ئایار 2021

پێنج مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ناویان چووە لیستی جیهانیی توێژەران

بە مەبەستى دەرخستى توێژەرە سەرکەوتووەکانى هەر زانکۆیەک لەسەر ئاستی جیهان، لیستى جیهانی توێژەران،

(H INDEX)

ـی توێژەرکانى وەک یەکێک لە گرنگترین فاکتەرکان بەکارهێناوە بەو جۆرە، داتابەیسى ناوبراو بە تەنیا کارى لەسەر ژمارەى سایتەیشنى توێژەر نەکردووە، بەڵکو  توێژەرکانى جیاکردووەتەوە لەسەر بنماى تێکراى کوالیتى توێژینەوەکانیان بە گشتى.

ناوى ئەو توێژەرانەى کە لە لیستەکە ناویان هاتووە و ریزبەند کراون:

1.د. رەوەز کوردە

2.د. بیستون عبدالمجید عوثمان

3.د. هەورین حسن احمد

4.د. بێریوان عبدالقادر على

5.د. احمد محمد ئەدهەم

بۆ بینینی رێزبەندی ناوەکان تکایە لـــێـــرە کلیک بکەن.

قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دوای بەشداری کردنیان لە پرۆگرامی گلۆباڵ سۆلیوشن گرانتێک وەردەگرن

رۆژی 26ـی ئایاری 2021 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و یاردەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە قۆناغە جیاوازەکانی کۆلێژەکانی تەکنیکی ئەندازیاری، کارگێری و تەندروستی دوای بەشداریکردنیان لە پرۆگرامی گلۆبال سۆلیشن سیمنارێکیان دەربارەی پرۆژەکەیان پێشکەش کرد، پرۆگرامی گلۆباڵ سۆلیوشن فۆر سێستەنەبیلیتی چاڵێنج بە پاڵپشتی ستیڤنس ئەنیشیەیتڤ و سپۆنسەری وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرێوەبردنی لە لایەن پەیمانگەی ئەسپێن و لەلایەن رێکخراوی ئایرێکسەوە جێبەجێکرا.

قوتابیانی بەشداربوو 12 قوتابی بوون بە سەرپەرشتی د. سەلار عثمان، بە هاوکاری کۆلێژێکی ئەمریکی بە ناوی ڤێرجینیا کۆمیونیتی پرۆژەیەکیان پێشکەش کردبوو کە بریتی بوو لە سوود وەرگرتن لەو خورادەمەنییانەی کە بەکارهاتوون یان بەکارنەهاتوون لە لایەن چێشتخانە و رێستۆرانتەکانەوە، و دووبارە بەکارهێنانەوەیان وەک خۆراک بۆ ئاژەڵەکان یاخود پەیین(سماد) بۆ باخچەکان، لە سیمنارەکەدا قوتابیان بە وردی باسیان لە پرۆژەکە و چۆنیەتی کارکردنیان کرد.

ئەم قوتابیانە وەک دەرچووی پرۆگرامی گلۆباڵ سۆلیوشن فۆر سێستەنەبیلیتی چاڵێنج مافی داواکردنی پاڵپشتی داراییان هەبوو کە بۆیان دەرچوو وە بڕەکەی 1000 دۆلار بوو بۆ ئەوەی پرۆژەکە دەست پێبکەن دوای تەواو بوونی، لە ئێستادا وێب سایتی تایبەت بە پرۆژەکەیان بەردەستە.

پرۆگرامەکە دە هەفتە بوو لە مانگی 9 تا مانگی 12ـی 2019 بەردەوام بووئةم قوتابييانە تیایدا بەشدار بوون هێڤى سەلام احمد، ئەلەند شەهاب على، عمر عزیز عبد الله، على محمد کریم، بێلا مونیر یوسف، احمد محمد نورى، جوان جمال جلال، لاڤین هاشم باقى، نورخان ناسح ئەبابەکر، خەندە خالد ئەنوەر، پەیوەند فۆاد احمد، محمد حسیب احمد.

global solution proja (4)
global solution proja (1)
global solution proja (3)
global solution proja (5)
global solution proja cover
global solution proja (6)
global solution proja (2)
global solution proja (7)
global solution proja (8)
global solution proja (9)

سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک سەرپەرشتیار و قوتابی بەشداربوو لە پێشبڕکێی نایس

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 26ـی ئایاری 2021 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی لە مەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک سەرپەرشتیار و قوتابی کە لە پێشبڕکێیەکی ساڵانەی زانکۆی تیشک پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنابوو.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیار و قوتابیانی بەشداربوو کرد و وتی: دڵخۆشم ئەمرۆ کە دەبینم پرۆژەی دەرچوونی قوتابیانمان گەیشتووەتە ئاستێک لەم جۆرە پێشبڕکێیانە پلەی نایاب بەدەست بهێنن، ئێمە وەک سەرۆکایەتی زانکۆ هەمیشە کارمان بۆ ئەوە کردووە کە ئاستی زانستی مامۆسستایان و قوتابیان بەرزتر بکەینەوە لە رووی وانە و توێژینەوەکانیان، ئەوەی ئەمرۆ دەیبنین بەرهەمی ئەو هەوڵانەیە کە لەماوەی رابردوودا خستومانەتەگەڕ، دووبارە پیرۆزتان بێت هیوادارم هەمیشە سەرکەوتوو بن.

دواى بەشدارى كردنی قوتابيانی کۆلێژى تەكنيكى ئەندازيارى هەولێر و کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر لە پێشبركێی”نایس”ـی تایبەت بە زانكۆى تيشكى نێودەوڵەتى کە ساڵانە لە نێوان پڕۆژەی دەرچوونی قوتابیانی قۆناغی چوارەم ئەنجام دەدرێ، قوتابیانی بەشداربووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە چوار گروپ توانيان پلەى يەكەم و دووەم و سيێەم له سەرئاستی بەشە ئەندازیارییەکان و پلەی دووەم لەسەر ئاستی بەشە تەکنەلۆجیەکان وەربگرن.

DSC_4393
DSC_4401
DSC_4467
DSC_4407
DSC_4408
DSC_4409
DSC_4410
DSC_4411
DSC_4413
DSC_4414
DSC_4415
DSC_4416
DSC_4417
DSC_4418
DSC_4419
DSC_4420
DSC_4421
DSC_4422
DSC_4423
DSC_4424
DSC_4425
DSC_4426
DSC_4427
DSC_4428
DSC_4429
DSC_4432

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی بریتیش کەنسڵ دەکات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 25ـی ئایاری 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ. ی. د. کاوە عبدالکریم شێروانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی بریتیش کەنسڵ کرد کە پێکهاتبوون لە بەرێزان ئەحمەد حوسێن و دارا رەحمان فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری و تاقیکردنەوە- بەرێوبەری ئای ئی ئێڵ تی ئێس لە بەشی تاقیکردنەوەی ئایڵتس لە بریتیش کەنسڵ.

ئامانجی سەردانەکە بریتی بوو لە کارکردن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رێککەوتنێک واژوو بکرێت لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بریتیش کەنسڵ تا لە داهاتوودا تاقیکردنەوەی ئایڵتس لە سەنتەری زمانی زانکۆمان وەک دامەزراوەیەکی حکومی بەرێوەبچێت.

هەر لە میانەی سەردانی شاندی ناوبراو بۆ زانکۆمان سەردانی هەریەک لە سەنتەری زمان، سەنتەری توێژینەوەی زانستی و کتێبخانەی ناوەندی زانکۆیان کرد تا لە نزیکەوە رەوشی ئەو هۆڵانە ببینن کە بڕیارە لە داهاتوودا تاقیکردنەوەکانی تێدا بەرێوەبچێت و مامۆستایانی سەنتەری زمان سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی یو. کەی. ڤی. ئای، تاقیکردنەوەی سکوڵ، پرۆفیشناڵ ئێگزام بۆ ئەو کەسانەی لە زانکۆ دەخوێنن بکەن.