Blog

سەرۆکی زانکۆ سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی تەکنەلۆژی هەولێر دەکات

رۆژی شەممە رێککەوتی 30ـی کانونی دووەمی 2021 سه‌رۆكى زانكۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی به‌ ياوه‌رى ى.سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و د.نجیب تۆما، به‌رێوبه‌رى دڵنيايى جۆرى مامۆستا کمال محمد عبداللە و به‌رێوبه‌رى تۆمارى گشتى مامۆستا سەرسام خلیل شوانی، بەمەبەستی ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری یەکەم و سێیەم سه‌ردانى كۆلێژى ته‌كنه‌لۆجى هه‌ولێریان کرد.

سەرەتا لە لایەن راگری کۆلێژی تەکنیکی د. بۆتان مجید ئاسنگەر و ى.راگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازی لە  سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری کرا و دواى تاوتێكردنى ره‌وشى تاقيكردنه‌وه‌كان، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون له‌ پرۆسه‌ى به‌رێوه‌چوونى تاقيكردنه‌وه‌كان و کێشە و گرفتەکان و چارەسەرکردنیان سەردانی هۆڵی تاقيكردنه‌وه‌کانیان کرد .

یەکێتی قوتابیانی کوردستان بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە بەرێوبەر و فەرمانبەرانی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 27ـی کانونی دووەمی 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.کاوە عبدالکریم شێروانی، سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان نێچیرڤان حسین کەلاری، خاتوو ساکار غازی کارگێڕی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرپرسی لێژنەکانی قوتابیان، نووسینگەی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ بەرێوبەر و فەرمانبەرانی تۆماری گشتی لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ رێکخست.

مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و مارشی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد، و بەرپرسی نوسینگەی قوتابیانی زانکۆمان حسین تۆڤی وتەیەکی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و سوپاسی بەڕێوبەر و فەرمانبەرانی تۆماری گشتی کردکە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو پێشمەرگە ئاسا کاریان کردووە بۆ راییکردنی کارەکانی قوتابیان.

دواتر سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە نوسینگەی قوتابیانی زانکۆمان کرد بۆ رێکخستنی مەراسیمەکە و هەروەها باسی لە ماندووبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول و بەڕێوبەری تۆماری گشتی مامۆستا سەرسام خلیل شوانی و فەرمانبەرانی تۆماری گشتی زانکۆ کرد کە بە لەخۆبوردووییەوە کارەکانیان بەشێوەیەکی رێک و پێک ئەنجام داوە، رێکخستنی ئەم مەراسیمەش نیشانەی ئەنجامدانی کارەکانیانە بە باشترین شێوە کە جێگەی رێزە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا دەستکرا بە دابەش کردنی بروانامەکان.

rezlenan tomar (5)
rezlenan tomar (9)
rezlenan tomar (7)
rezlenan tomar (3)
rezlenan tomar (8)
rezlenan tomar (6)
rezlenan tomar (4)
rezlenan tomar (2)
rezlenan tomar (18)
rezlenan tomar (17)
rezlenan tomar (16)
rezlenan tomar (15)
rezlenan tomar (12)
rezlenan tomar (13)
rezlenan tomar (14)
rezlenan tomar (10)
rezlenan tomar (11)
rezlenan tomar (20)
rezlenan tomar (21)
rezlenan tomar (19)
rezlenan tomar (1)

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان کرد

رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 24ـی کانونی دووەمی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان کرد.

شاندەکەی پەرلەمان پێکهاتبوون لە بەرێزان پ..ی.د. گەلاوێژ عوبێد سیان بریاردەری لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و مامۆستا شەمۆل ئاشتی سابیر ئەندامی لێژنە و د. چواس حسین رسول راوێژکاری لێژنە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی ناوبراو گفتوگۆ کرا دەربارەی رەوشی خوێندن و ئالنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن.

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی و خولی فێرکاری رادەگەیەنێت

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی و خولی فێرکاری بەم شێوەیەی خوارەوە رادەگەیەنێت.

بۆ بینینی ئەنجامەکان کلیک لەسەر ئەو لینکانەی خوارەوە بکەن.

ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی فێرکاری

ئەنجامی تاقی کردنەوەی دیاریکردنی ئاست

ئەنجامی تاقی کردنەوەی دیاریکردنی ئاست2