Blog

سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە مامۆستایەکی خانەنشین و سەرپەرشتیار و بەشداربووانی خولێکی تایبەت بە قوتابیان

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 19ـی ئایاری 2021 بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی لە مەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە مامۆستای خانەنشین د. جمال إبراهیم نجم و سەرپەرشتیاران و قوتابیانی بەشداربوو لە خولێکی ئۆنلاینی تایبەت بە بەرنامەی کویک بۆکس.

سەرەتای مەراسیمەکە راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر د. ئازاد بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و ئاماژەی بە خزمەتەکانی د. جمال کرد لە ماوەی رابردوودا لە کۆلێژی ناوبراو، دواتر سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و تیادا بە گرنگییەوە باسی لە دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی مامۆستای ناوبراو کرد لە بواری خوێندنی تەکنیکی لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و هیوای ژیانێکی بەختەوەری بۆ خواست لە دوای خانەنشین بوونی، لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە هەردوو مامۆستا هاوار غفور حمدامین و مامۆستا تاڤگە مهدی عزیز کرد بەهۆی کردنەوەی خولەکە و پیرۆزبایی لە قوتابیانی بەشداربوو کرد.

خولەکە تایبەت بوو بە بەرنامەی کویک بۆکسس کە بۆ ژمارەیەک قوتابی قۆناغی چوارەمی کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر لە لایەن دوو مامۆستای کۆلێژی ناوبراوەوە کرابووەوە، بۆ ئەوەی لە دوای دەرچوون و کارکردنی قوتابیان سوودی لێوەرگرن.

ئەم خولە بە بەشداری 40 قوتابی ماوەی بیست رۆژی خایاند لە 15ـی نیسان تاکو 5ـی ئایاری 2021 بەردەوام بوو، و بروانامەی بەشداربوون و رێزلێنانیان پێ بەخشرا.

xuli quick box u jamal (2)-min
xuli quick box u jamal (3)-min
xuli quick box u jamal (4)-min
xuli quick box u jamal (5)-min
xuli quick box u jamal (8)-min
xuli quick box u jamal (9)-min
xuli quick box u jamal (10)-min
xuli quick box u jamal (11)-min
xuli quick box u jamal (12)-min
xuli quick box u jamal (13)-min
xuli quick box u jamal (14)-min
xuli quick box u jamal (15)-min
xuli quick box u jamal (16)-min
xuli quick box u jamal (17)-min
xuli quick box u jamal (18)-min
xuli quick box u jamal (19)-min
xuli quick box u jamal (20)-min
xuli quick box u jamal (21)-min
xuli quick box u jamal (22)-min
xuli quick box u jamal (23)-min
xuli quick box u jamal (24)-min
xuli quick box u jamal (25)-min
xuli quick box u jamal (26)-min
xuli quick box u jamal (27)-min
xuli quick box u jamal (28)-min
xuli quick box u jamal (29)-min
xuli quick box u jamal (30)-min
xuli quick box u jamal (31)-min
xuli quick box u jamal (32)-min
xuli quick box u jamal (33)-min
xuli quick box u jamal (37)-min
xuli quick box u jamal (38)-min
xuli quick box u jamal (39)-min
xuli quick box u jamal (40)-min

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دووەمین خولی ڕاهێنان دەربارەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەرێوەبردن (ئی ئاڕ پی) ئەنجامدا

رۆژی سێشەممە رێککەوتی 18ـی ئایاری 2021 لە ژێر چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی خولێکی ڕاهێنان دەربارەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردن (ئی ئاڕ پی) بۆ فەرمانبەرانی هاتوو و دەرچووی گشت کولێژ و پەیمانگەکان و سەنتەری توێژینەوەی زانستی، لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.

لە خولەکەدا بە شێوەیەکی کرداری ئەوە ڕوونکرایەوە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ نووسراوێك دەکەن کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بۆیان دێت یاخود دەردەچێت وە ئاڕاستەی چ بەشیک لە فەرمانگەکەیان یاخود دەرەوەی فەرمانگەکەیان دەکەن، هەروەها چۆن نووسراو بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەسەر سیستەمەکە چاودێری دەکرێت، تەواو دەبێت، دەنێردرێت یاخود ئەرشیف ئەکرێت، و چۆنیەتی کۆنترۆڵ کردنی بەکارهێنەران لەسەر سیتەمەکە کە چ دەسەڵاتێکیان هەبێت و چی بکەن.

سیستمەکە بەرێوەبردنی شەش بواری سەرەکی لەخۆدەگرێت کەبریتین لەڕێکخستنی سەرچاوە مرۆییەکان، رێکخستنی سیستمی دارایی و بەڕێوەبردن، چاودێری کردنی مامەڵە و نوسراوەکان، سیستەمی زانیاری قوتابیان، سیستمی بەڕێوەبردنی نێردراوان، یەکسان کردنی بڕوانامەکان.

دواتر سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا دەستخۆشی لە هەریەک لە بەرپرسی سیستەمی ئەلیکترۆنی زانکۆ ئەندازیار محسن علی، بەرپرسی سیستەمی زانیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا م.ئاسۆ خەلیل و م. دانا نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد و پیرۆزبایی لە بەشداربووانی خولەکە کرد و باسی لە گرنگی سیستەمەکە و جێبەجێکردنی کرد و پاڵپشتی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سێیەمین خولی راهێنانی پێداگۆجی دەکاتەوە

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 9ـی ئایاری 2021 بە ئامادەبوونی هەر یەک لە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و جێگری بەرێوبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان و سەرپەرشتیاری بەشی پێداگۆجی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا مامۆستا فؤاد علی إسماعیل، سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی سێیەمی پێداگۆجی دەستی پێکرد.

لە سەرەتای کردنەوەی خولەکە بەرێوبەری سەنتەری پێداگۆجی د. خلیل حسین بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، دواتر سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی کە بەشێوەی ئۆنلاین بەشدار بوو وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی م. فؤاد علی إسماعیل جێگری بەرێوبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان و سەرپەرشتیاری بەشی پێداگۆجی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد، هەروەها  پیرۆزبایی لە فێرخوازان کرد و دەستخۆشی لە بەرێوبەری سەنتەری پێداگۆجی کرد بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونی لە سەرخستنی خولەکان، هەروەها سوپاسی ئەو مامۆستایانەی کرد کە وانەکان دەڵێنەوە و سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵای کرد کە دەستپێشخەر بوون بۆ هێنانی ئەو ئەزموونە لە دەرەوە بۆ کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ وتی : “کردنەوەی ئەم خولانە بە شێوازی نوێ سەرەتایەکی گرنگە بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆکان لەرووی ستافی ئەکادیمیەوە چونکە بەراستی زۆر هەست بە نیگەرانی دەکەین کە لە رێزبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پلەکانی خوارەوە دەبینین.

ئێمە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ماوەی دوو ساڵە بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس پەیڕەوە دەکەین لە پرۆسەی خوێندن بۆ ئەوەی خۆمان بگونجێنین لەگەڵ پێشکەوتنی زانکۆکانی جیهان و زیاتر بەرەوپێش بردنی ئاستی قوتابیان و مامۆستایان، بەرێزان هەرکەسێک بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرای هەبێت نابێتە مامۆستای زانکۆ تاکو خولی لەم شێوەیە نەبینێت بۆ ئەوەی توانای وتنەوەی وانەی هەبێت بە شێوازی سەردەمییانە، بەرێزان سەرەتای ئەم خولانە رەنگە قورس بێت بەهۆی باری ژیانی هەر یەکێکتان بەڵام ئارام بگرن چونکە دڵنیام لە کۆتاییدا سوودی زۆری دەبێت بۆ خۆتان و کوردستانیش دووبارە پیرۆزبایی لە ئێوە وسەنتەری پێداگۆجی دەکەم”.

پاشان مامۆستا فؤاد علی إسماعیل وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزبایی لە فێرخوازانی بەشداربوو کرد و باسی لە رۆڵی پ.ی.د. کاوە و سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد لە سەرخستنی پرۆسەکە، هەروەها وتی:”بۆ مێژوو دەڵێم د. کاوە سەرۆکی لێژنەکە بوو زۆر سەرکەوتوو بوو لە کارەکانیدا و کاتێک لە فینلەندا گەڕانەوە بە جەنابی وەزیری گووت کە دەبێت لە مامۆستاوە دەست پێبکەین بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونە لە کوردستان سەرکەوتوو و بەرهەمدار بێت.

بەرێزان خولەکان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پاڵپشتی تەواو دەکرێن هەر بۆیە بریار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا 28 مامۆستای دیکە کە لە ماوەی رابردوودا خولی پێداگۆجیان بینیوە بچنە فینلەندا تا ئەوانیش ببنە راهێنەر و کە گەڕانەوە بتوانن راهێنان بە مامۆستایانی دیکە بکەن، دووبارە پیرۆزبایی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و فێرخوازان دەکەم”.

شیاوی باسە خولەکە بۆ جاری سێیەمە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکرێتەوە و بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت، 63 قوتابی بەشدارن و لەکاتی ئاساییدا خولەکان بە شێوەی ئاوێتە بەرێوەدەچن بەڵام لە ئێستادا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بە پێی رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئۆنلاین بەرێوەدەچێت.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە کونسولی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی ۲۷ـی نیسانی ۲۰۲۱ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی کرد لە کاسرین کایزەر کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا بە وەکالەت و ئەدریان پرات بەڕێوەبەری کاروباری گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر .


لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەکە لە ی. سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا دەربارەی پڕۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕی کەلتوری ئەمریکا، هاریکاری کردنی هەردولا بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێش بردنی زانکۆمان .

دواتر کاسرین کایزەر کونسوڵی گشتی بە وەکالەت بەشداربوو لە دیدارێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.