Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

ئاگادارییەک بۆ قوتابییانی تازە وەرگیراو لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری قوتابییانی تازە وەرگیراو دەکاتەوە، کە بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2023-2024) سەرجەم مامەڵەکانی تۆمارکردنی قوتابیان بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئەگەر ناوەکەت لە یەکێک لە بەشەکانی کۆلێژ یان پەیمانگەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گەڕاوەتەوە، دەتوانی سەردانی بەشی تۆماری (کۆلێژ یان پەیمانگە) بکەیت بۆ پێدانی 2 نووسراوی فەرمی بۆ هێنانی (بڕوانامە و پشکنینی چاو) دواتر لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە راستەوخۆ و بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانی مامەڵەکەت پێشکەش بکەیت.

بۆ خۆتۆمارکردن کلیک لێــــــــــــــــرە بکە

لەم فێرکارییەی خوارەوە چۆنیەتی خۆتۆمارکردن روونکراوەتەوە.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆیەکی ئەڵمانی تاقیگەی تایبەت بە وزەی نوێبووەوە لە هەولێر دادەمەزرێنن

لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی THMی ئەڵمانی تاقیگەی تایبەت بە وزەی نوێبووەوە لە هەولێر دادەمەزرێنن.

ئەم هەنگاوەی هەردوو زانکۆکە لە میانی سەردانی فەرمی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و شاندی یاوەری و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ئەڵمانیا و لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی THMی ئەڵمانی هات.

لەو دیدارەدا باسی ئەو پڕۆژە هاوبەشەی نێوان هەردوو زانکۆکە کرا کە لە سەرەتای ساڵی 2022 دەستی پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی تەواو ببێت.

لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆیUniversity of Applied Sciences (THM) ئەڵمانی و پاش وەرگرتنی FUND و جێبەجێکردنی پرۆژەی هاوبەش بە ناونیشانی (Academic Education in the field of Renewable Energies) کەلەلایەن مامۆستای پسپۆری زانکۆی THM جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن دەزگای DAADی ئەڵمانییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.

هەر لەو دیدارەدا باس لە هەنگاوەکانی دیکەی پەیوەندی نێوان هەردوو زانکۆ کرا بەتایبەت بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە لەڕووی ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و ستاف و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی یەکتر لە بوارە جیاجیاکاندا.

سەرۆکی زانکۆ و ستافی زانکۆی THM ئەڵمانی خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بە ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە لە ماوەی دووساڵی کارکردندا ئەم پڕۆژە گرنگە بەسەرکەوتوویی دەگاتە قۆناغی کۆتایی.

هاوکات باس کارەکانی داهاتووی نێوان هەردوو زانکۆی EPU و THM کرا بەتایبەت لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئالوگۆڕی قوتابیانی خوێندنی باڵا بۆبەدەسهێنانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا ، جگە لە ئالوگۆری قوتابیانی زانکۆ کە بەر لە تەواوکردنی قوناغی دەرچوون سەردانی وڵاتان دەکەن بەمەبەستی مەشقی هاوینە لەسەر بنەمای زانستی.

ئامانجی لە دانانی پڕۆژەی تاقیگەی تایبەت بەوزەی نوێبووە لە زانکۆمان لەلایەن زانکۆی ئەڵمانییەکە هەنگاونان بوو بۆ دامەزراندنی بەشی تایبەت بە ووزەی نوێ بوونەوە لە کۆلێژی تەکنۆلۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بۆ ئەم ساڵ قوتابی وەردەگیرێن .

جێی ئاماژەیە ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2022 دەست بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کرا و بڕیارە تاکۆتایی ئەمساڵ گشت ئامێرەکانی تایبەت بەم تاقیگەیە زانکۆ کارەکانی کۆتایی پێبێت.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی خۆراکی جیهانی کۆتایی بە خولێکی پەرەپێدانی لاوانی پەنابەر و ئاوارە و دەرچووانی زانکۆ دەهێنن

رۆژی دووشەممە 25ـی ئەیلولی 2023، لە مەراسیمێکدا لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP) کۆتایی هێنا بە خولێکی پێگەیاندنی گەنجانی پەنابەر، ئاوارە و دەرچووانی زانکۆمان کە لە چوارچێوەی پرۆژەی جسووردا بۆ ماوەی 10 مانگ راهێنانیان کردبوو.

لە مەراسیمەکەدا هەر یەکە لە د.عبدالفتاح عبدالرەزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ، د.صباح ڕاوێژکاری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا ئیمیلی هاردو، مامۆستا دەشنێ ئازاد بەڕێوبەری سەنتەرەکانی CDC لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، علی رەزا بەرێوەبەری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی لە عێراق، نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ ، بەرپرسی ناوچەی ئایندە ، نوێنەری ژووری بازرگانی ، نوێنەری دەزگای خێزخوازی بارزانی، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆمان ئامادەبوون.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا مامۆستا کۆڤان بەڕێوبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆمان بەخێرهاتنی میوانانی کردو دەستخۆشی لەهاوکاران و یارمەتیدەرانی سەرکەوتنی ئەو کارەی کرد و بەگرنگی زانی بۆ دۆزینەوەی هەلی کارو ڕەخساندنی کار بۆ دەرچووان  قوتابیان لەڕێگای خۆ سەلماندنیان بەکارو پڕۆژەکانیان.

دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ.ی. د.نەجیب توما بتو لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهاتنی بەرپرسان و میوانان گووتی:

“لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا زانکۆمان خۆشبەختانە بەسەرکەوتوویی پڕۆژەی (جسور)ی بەهاوبەشی و دەست پێشخەری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی و پاڵپشتی دارایی وەزارەتی هاوکاری ئەڵمانی ئەنجامدا .

ئەو پڕۆژەیە بۆ کۆمەڵێک لەلاوانی کەمپەکانی ئاوارەو پەنابەران و بەشێک لە دەرچووانی زانکۆکەمان ئەنجامدرا ، ئامانجی سەرەکی ئەو پڕۆژەیە بریتی بوو لەپەرەپێدانی کارامەیی لاوان لەخێزانە کەم دەرامەتەکان لەبواری زمان و کۆمپیوتەرو پێشەنگی کارو  کارامەیی ژیان و گشتگیری دارایی ، ئەم پڕۆژەیە نموونەیەکە بۆ دروستکردنی هێزێکی کار بۆ دواڕۆژ بتوانیت کارامەیی دیجیتەڵی لەگەڵ بازاڕی دیجیتەڵی جیهانی ببەستێت لەڕێگای پاڵپشتی کردنی سەنتەرەکانی گەشەپێدان بۆ کار .

بەمەبەستی ئاشناکردنی بازاڕی کار بەو پۆلە قوتابیانەی کەوا کۆرسی ڕاهێنانیان تەواوکردووە ئەمڕۆ لەگۆڕەپانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پێشانگای هەلی کار بۆیان ئامادەکراوە بە بەشداری کردنی زیاتر لە 25 کۆمپانیای کەرتی تایبەت، ئەو پێشانگایە بەشێکە لە پڕۆژەی جسوور کە بەهاوبەشی لەگەڵ WFP ئەنجامدراوە”.

دواتر د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکدا دواى پیرۆزبایکردن لە دەرچووان، هیواى خواست بەشداربووان سوودیان لە ڕاهێنان و خولەکان وەرگرتبێت و ئەو کارامەیی و سکیڵانەیان بەدەستهێنابێ تا بتوانن لە بازاڕى کار دەستبەکاربن بەتایبەت لەو کار و پیشەیەى ئاواتى بۆ دەخوازن، بۆ ئەوەش سوپاس و دەستخۆشى لە زانکۆمان و ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (WFP) و کۆنسڵگەرى ئەڵمانیا لە هەولێر کرد کە پاڵپشتى سێنتەرەکانى پەرەپێدانی کاریان کرد و پڕۆژەى (جسور)یان ئەنجامدا.

پاشان هەریەک لەعلی رەزا بەرێوەبەری رێکخراوی خۆراکی جیهانی لەعێراق و کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەولێر ئیمیلی هاردو گوتەیان پێشکەشکردو ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پاڵپشتی پڕۆژەی هاوشێوە دەستخۆشییان لەئامادەبووان کردو دڵخۆش بوون بەگەرم و گوری خوێندن لەناو هۆڵەکانی خوێندن و باسیان کرد کەبەئاسانی نەگەیشتوونەتە ئەمڕۆو هەوڵی زۆریان داوە تاگەیشتوون بەو قوناغەی ئێستا تێیدان.

دواى بەدواى مەراسیمى پێشکەشکردنى وتەکان، بە بەشدارى زیاتر لە 25 کۆمپانیا  و دامەزراوە، پیشانگایەکى تایبەت بە هەلى کار بۆ گەنجانى بەشداربووى پڕۆژەى جسور و دەرچوانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر کرایەوە.

لە پڕۆژەى جسور (Jousour) بۆ پاڵپشتى و پەرەپێدانى تواناکانى دەرچووانى زانکۆ و گەنجانى پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمى کوردستان (150) کەس بەشداریان تێدا کرد، پڕۆژەکە بەهاوبەشى لە نێوان زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (WFP) بەپاڵپشتى دارایی حکومەتى ئەڵمانیا جێبەجێ کرا، بەشداربووان بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى لە بوارەکانى زمانى ئینگلیزى و کۆمپیوتەر و شێوازى کار بۆ ماوەى هەشت مانگ بەشداریان لە خولەکانى پڕۆژەکە کرد.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپی تایبەت بە ئاست و جۆری پەروەردە و فێربوون لە کامپی پەنابەرانی هەولێر رێکدەخات

رۆژی چوارشەممە 20ـی ئەیلولی 2023، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. نەجیب تۆما پتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وۆرکشۆپێک دەربارەی ئاست و جۆری پەروەردە و فێربوون لە کامپی پەنابەرانی هەولێر بەڕێوەچوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان د. فوئاد خۆشناو، د. عەلی ئەلبەیاتی مامۆستا لە زانکۆی دیمۆنتفۆرتی بەریتانی و د. دەشتنێ ئازاد صدیق، د. سەلار عوسمان عەلی و ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئامادەیبوون، تیشک خرایە سەر بابەتەکانی پرۆژەی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پەروەرد و ژینگەی فێربوون لە عێراق کە پرۆژەیەکی توێژینەوەی هاوبەشە لە نێوان زانکۆمان و زانکۆی دیمۆنتفۆرتی بەریتانی پێش دوو ساڵ دەست پێ کراوە.

شیاوی باسە ئەم پرۆژەیە لەچوارچێوەی ناوەرۆکی ڕێکەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو زانکۆیە کە لە ساڵی 2021 واژووکراوە. 

پرۆژەکە بریتییە لە هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پەروەردە و ژینگەی فێربوون بۆ منداڵانی ناو کەمپی پەنابەرە سوورییەکان لە هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستە، چاوپێکەوتن و سێرڤەی لەگەڵ منداڵان، دایکان و باوکان، و بەرێوەبەرانی کەمپەکان ئەنجام دەدرێت.