زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپی تایبەت بە ئاست و جۆری پەروەردە و فێربوون لە کامپی پەنابەرانی هەولێر رێکدەخات

رۆژی چوارشەممە 20ـی ئەیلولی 2023، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. نەجیب تۆما پتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وۆرکشۆپێک دەربارەی ئاست و جۆری پەروەردە و فێربوون لە کامپی پەنابەرانی هەولێر بەڕێوەچوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان د. فوئاد خۆشناو، د. عەلی ئەلبەیاتی مامۆستا لە زانکۆی دیمۆنتفۆرتی بەریتانی و د. دەشتنێ ئازاد صدیق، د. سەلار عوسمان عەلی و ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئامادەیبوون، تیشک خرایە سەر بابەتەکانی پرۆژەی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پەروەرد و ژینگەی فێربوون لە عێراق کە پرۆژەیەکی توێژینەوەی هاوبەشە لە نێوان زانکۆمان و زانکۆی دیمۆنتفۆرتی بەریتانی پێش دوو ساڵ دەست پێ کراوە.

شیاوی باسە ئەم پرۆژەیە لەچوارچێوەی ناوەرۆکی ڕێکەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو زانکۆیە کە لە ساڵی 2021 واژووکراوە. 

پرۆژەکە بریتییە لە هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پەروەردە و ژینگەی فێربوون بۆ منداڵانی ناو کەمپی پەنابەرە سوورییەکان لە هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستە، چاوپێکەوتن و سێرڤەی لەگەڵ منداڵان، دایکان و باوکان، و بەرێوەبەرانی کەمپەکان ئەنجام دەدرێت.