Daily Archives: ئه‌یلول 7, 2023

بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ تێزێکی دکتۆرا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر تاوتوێکرا

رۆژی پێنج شەممە 7ـی ئەیلولی 2023، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کارگێڕی و دارایی، راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، سەرۆکی بەش و مامۆستایانی بەشی تەکنیکی ژمێریاری و فەرمانبەرانی کۆلێژ، تێزێکی دکتۆرا لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر تاوتوێکرا.

تێزی دکتۆراکە لە لایەن قوتابی خوێندنی باڵا سلوان نعمت حنا لە پسپۆڕی ژمێریاری دارایی بە ناونیشانی ( تأثير التبني الالزامي لمعايير المحاسبة والابلاغ المالي الدولية (IFRS/IAS) في مهنة تدقيق الحسابات وانعكاساتها في ممارسات التدقيق غير المنتظم- دراسة تحليلية لآراء عينة من المحاسبين الاكاديميين والمهنيين في اقليم كوردستان العراق) ئەنجامدرابوو و پێشکەش بە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کرا.

لێژنەکە پێکهاتبوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە:

١- پ.د.فاضل نبي عثمان سەرۆکی لێژنە

٢- پ.د. باسمە فالح النعيمي ئەندام

٣- پ.د. پەرژین شێخ محمد عزیز ئەندام

٤- پ.ی.د. دلێر موسی احمد ئەندام

٥- پ.ی.د. شلێر عبدالرحمن صدیق ئەندام

٦- پ.د. سیروان کریم عیسی ئەندام و سەرپەرشتیار

 

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەکات

رۆژی پێنج شەممە 7ـی ئەیلولی 2023، سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمەد تاهیر هەرکی،  پێشوازی کرد لە بەڕێز DE WILDE Roeland  بەڕێوبەری جێبەجێکاری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و  محەمەد دلێر فەیسەڵ بەرپرسی کەمکردنەوەی مەترسی رووداوەکان لە رێکخراوی ناوبراو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆمان ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا دەربارەی جێبەجێکردنی ناوەرۆکی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆمان و رێکخراوی ناوبراو کە لە ماوەی رابردوو واژووکرابوو، ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەی کوردستان بەتایبەتی شاری هەولێر لەرێگەی (EPU_Youth Mappers Students chapter) کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک مامۆستا و قوتابی زانکۆمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لافاو لە شاری هەولێر.

یەکەمین کاری پێکەوەیی زانکۆمان لەگەڵ رێکخراوی ناوبراو پڕۆپۆزەڵێک ئامادەکرا بۆ چارەسەرکردنی گرفتی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو لە هەندێک ناوچەی شاری هەولێر و پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرا دوای وەرگرتنی رەزامەندی بڕیارە لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە هەماهەنگی زانکۆمان و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەی بە ئەلیکترۆنی کردنی تۆماری قوتابیان بەڕێوەچوو

بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024، رۆژی چوارشەممە 6ـی ئەیلولی 2023، به‌ ئاماده‌بوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر کۆبوونەوەی تایبەت بە ئەلیکترۆنی کردنی تۆماری قوتابییان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەکە لە پ.ی.د. نه‌جیب تۆما بتۆ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی و سەرۆکی لێژنەی بۆلۆنا پرۆسێس، مامۆستا پاکستان محەمەدئەمین راگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، پ.ی.د. سه‌رسام خەلیل شوانی بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، سەرۆکی لێژنەی (ECTS) و لێپرسراوی تۆماری گشت کۆلێژ و پەیمانگەکان ئامادەیبوون، سیمنارێک لە لایەن مامۆستا بەڵێن عبدالقادر عثمان لێپرسراوی هۆبەی تۆماری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و م. یاد هۆشیار و م. محمود جبار سه‌باره‌ت به‌ سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمارکردنی قوتابیانی زانکۆمان به‌ڕێوه‌چوو.

لە سیمنارەکەدا بە وردی چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکانی تۆمارکردنی قوتابییان بەشێوەی ئەلیکترۆنی بۆ ئامادەبووان روونکرایەوە، شیاوی باسە بە ئامادەکردن و تەواوبوونی ئەم سیستەمە کارئاسانییەکی زۆر بۆ قوتابییان و ستافی زانکۆ دەکات لە تۆمارکردنی قوتابییان کە بڕیارە بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2023-2024 بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.