Daily Archives: ئه‌یلول 14, 2023

سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری کرد و بەشداریی لە تاوتوێکردنی تێزێکی دکتۆرا و ماستەرنامەیەک کرد

پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێری کرد و لەلایەن پ.د.ئەیاد زکی صابر راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و یاریدەدەری راگر پێشوازیی لێکرا.

لە دانیشتنێکدا کە پ.ی.د نجیب توما بتو، یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئامادەی بوو، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن کرا.

دواتر سەرۆکی زانکۆ بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەشدارییان لە تاوتوێکردنی تێزى دکتۆرای قوتابى زرار خالد عبدول کرد لە بەشی تەکنیکی ئەندازیاری سیستەمی زانياریی لەژێر ناونیشانی Automatic Gear Fault Diagnosis Using Machine Learning Algorithms

دواتر بەشدارییان لە تاوتوێکردنی ماستەرنامەی قوتابی ديدار عارف حسين لە بەشی تەکنیکی ئەندازیاری شارستانى به ناونيشانى Experimental Evaluation of Load Carrying Capacity of Post Installed Adhesive Anchors