ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦، هەریەک لە بەڕێزان پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەشدارییان كرد لە دوایین مۆدیوڵی خولی (١٣)ی به‌یانیان و ئێوارانی پێداگۆجیدا.
لە میانی بەڕێوەچوونی ئەم مۆدیوڵەدا کە وانه‌ی:
(EduPreneurship and University work Environment Cooperation)، لەلایەن هەردوو بەڕێزان دکتۆر ئاراس قادر خۆشناو و پ.ی.د. هەتاو کەریم خدر، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆوە دەگوترێنەوە، سەرۆکی زانکۆ دوو بابەتی گرنگی پێشکەش بە مامۆستایانی بەشداربوو کرد. كه بریتی بوون لە تیشکخستنە سەر ڕۆڵی زانکۆ لە گەشەپێدانی بەردەوام و ڕەخساندنی هەلی کار، لەگەڵ خستنەڕووی بنەماکانی مامۆستای نموونەیی و سەرکەوتوو، و بۆ ئاماده‌كردنی مامۆستایان له‌و مودیوڵه وه‌ك مامۆستایه‌كی پێشه‌نگی سه‌ركرده‌ی مۆدرن له‌داهاتوودا. هاوکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی بابەتێکی وردی سەبارەت بە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
لە بەشێکی دیکەدا، هه‌ر یه‌ك له‌به‌ڕێزان و دكتۆر ئاراس قادر و پ.ی.د. هەتاو كه‌ریم، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌یان سه‌باره‌ت (EduPreneurship) پێشكه‌ش به مامۆستایانی پێشه‌نگ كرد، ئەمەش بە مەبەستی زیاتر ئامادەکردنیان وەک سەرکردە و مامۆستایه‌كی مۆدێرن و پێشەنگ بۆ داهاتووی پرۆسەی خوێندن، كه هه‌ماهه‌نگی نێوان بازاڕ‌و هه‌لی كار له خۆ ده‌گرێت. رۆڵی سه‌نته‌ره‌كانی په‌ره‌پێدانی كار ئه‌وه‌یه كه رۆڵی مامۆستا وه‌كو راوێژكار نیشان بدات.








































