لەژێر چاودێریی بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆمان بە هەماهەنگییەکی تۆکمە لەگەڵ كۆمهڵهی مانگی سووری عێراقی، دەستیان کرد بە ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێکی تایبەت و فراوان لەژێر ناونیشانی “هەنگاوە بنەڕەتییەکانی پاراستنی ژیان”. ئەم هەڵمەتە بەشێوەیەکی مەیدانی بۆ قوتابیانی سەرجەم بەشە ناوخۆییەکانی (کوڕان و کچان)ی زانکۆمان ڕێکخراوە، بەو ئامانجەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستییان بەرز بکرێتەوە.
ناوەڕۆکی ئەم چالاکییانە کە بە هاوکاریی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتیی کۆلێژ و پەیمانگەکان بەڕێوە دەچێت، بریتییە لە ئاشناکردنی قوتابیان بە نوێترین ڕێگا زانستییەکانی تاکپارێزی و کۆمەڵگەپارێزی لە کاتی ڕووداو و حاڵەتەکاندا. جێگای ئاماژەیە، زانکۆمان هەمیشە وەک بەشێک لە ستراتیژیەتی خۆی، بایەخ و گرنگییەکی زۆر بەم جۆرە چالاکییە مرۆیی و تەندروستییانە دەدات و هەردەم پاڵپشت و هاوکار بووە بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بۆ قوتابیان، چونکە سەلامەتیی ئەوان بە بەشێکی دانەبڕاو لە پرۆسەی خوێندن دەزانێت.
ئەم پرۆسەیە پرۆژەیەکی بەردەوام دەبێت و لهئایندهیهكی نزیكدا سنوورەکەی فراوانتر دەکرێت بۆ هەموو ئهو كۆلیژو پهیمانگایانهی كه لهدهرهوهی سهنتهری پارێزگای ههولێرن، تاوەکو زۆرترین قوتابی لەم زانیارییە گرنگانە سوودمەند بن.

























