لە درێژەی کاروانە زانستییەکانی زانکۆکەمان و کرانەوە بە ڕووی زانکۆ نێودەوڵەتییەکاندا، توێژینەوەی قوتابییەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەلایەن زانکۆی (العین) لە وڵاتی ئیمارات پەسەند کرا و بەشداری لە دووەمین کۆنفرانسی قوتابیان و کۆبوونەوەی ساڵانەی (کۆمەڵەی کارگێڕی ڕاگرایەتی قوتابیان لە زانکۆ عەرەبییەکان) کرد، کە لە ڕێکەوتی ٢٥ تا ٢٩ی ١ی ٢٠٢٦ لە زانكۆی عەین بەڕێوەچوو.
لەو کۆنفرانسەدا و بە سەرپەرشتی بەڕێز (د. ڕفاه ڕەشید) لە بەشی ئەندازیاری شارستانیی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری، قوتابی (سەنا عەبدوڵڵا سەعید) توانی بە شێوەی ئۆنلاین و بە ئاستێکی بەرز توێژینەوەکەی پێشکەش بکات. بەهۆی گرنگیی بابەتەکە و شێوازی پێشکەشکردنەکەیەوە، لە کۆتاییدا بڕوانامەی تایبەت بەخشرایە قوتابی و مامۆستای سەرپەرشتیار. و ههروهها خاتوو درەخشان عمر محمد، ستافی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و رێکخەری زانکۆمان لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، وەک نوێنەری زانکۆ بەشداربوو لە کۆنفراسەکە و کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەکە، کە لە هەمان ڕۆژ ئەنجام درا.
ئەم دەستکەوتە ڕەنگدانەوەی ئەو ستراتیژە گرنگەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە کە هەمیشە وەک پایەیەکی بەهێز و پاڵپشتێکی سەرەکی دەمێنێتەوە بۆ دەرخستنی توانای قوتابیان و مامۆستایان. زانکۆمان بەردەوام هانی ئەنجامدانی توێژینەوەی ئاستبەرز دەدات و هەموو ئاسانکارییەک دەکات بۆ ئەوەی نەوەی نوێی زانکۆکەمان لە کۆڕبەندە جیهانی و هەرێمییەکاندا ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت و ئاستی زانستیی زانکۆکەمان بەرز ڕاگرن.









