Monthly Archives: كانونی دووه‌م 2024

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداری رۆژی نیشتیمانی کۆماری هیندستانی کرد

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداری رۆژی نیشتیمانی کۆماری هیندستانی کرد

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2024/1/26 ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێز د.طالب محمد شریف لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.د.ئیدریس محمد طاهر هەرکی بەشداریانکرد لە (75)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری وڵاتی هیندستان لە شاری هەولێر.

شایەنی باسە پەیوەندیەکی پتەو و باش لە نێوان پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و کونسۆلیخانی هیندستان دا هەیە، لە ماوەکانی ڕابردوودا کۆنسۆلی هیندستان سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆری کرد و گۆشەیەک بەناوی India Corner کە بریتبوون لە چەند پەرتوکێکی هەمە جۆر پێشکەش بە پەتوکخانەی پەیمانگەکەمانی کرد.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.

سەرۆکی زانکۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەسەردەکاتەوە

رۆژی یەکشەممە 28ـی  کانوونی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.ی.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی  و پ.ی.د. یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان سەردانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی وو پزیشکی هەولێریان کرد.

لە میانی سەردانەکایاندا سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی باڵا هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی ناوبراویان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری پرۆسەکە بوون.

سەرۆکی زانکۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەردەکاتەوە

رۆژی یەکشەممە 28ـی  کانوونی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی  و پ.ی.د. یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان سەردانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان کرد.

لە میانی سەردانەکایاندا سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی باڵا هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی ناوبراویان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری پرۆسەکە بوون.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی دەهێنێت بە خولێکی راهێنانی تایبەت بە بواری گەشتوگوزار

رۆژی شەممە 27ـی  کانوونی دووەمی 2024، لە ژێر چاودێری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئامادەبوونی پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.ی.د سەرسام خەلیل شوانی راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر خولێکی راهێنانی سێ رۆژە لە بواری گەشتوگوزار بەکۆتاهات.

لە وتەیەکدا سەرۆکی زانکۆ وێڕای دەستخۆشی لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێرو رێکخەران و سەرپەرشتیارانی خولەکە هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ساڵێکی ئەکادیمی پڕ لە دەستکەوتی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشداربوو خواست.

ئەم خولە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی رێکخراوی “ILO” لە رۆیال هۆتێلی قەزای عەنکاوە بەڕێوەچوو، کە بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئاستی کارامەیی و زانیاری قوتابیان و مامۆستایانی بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتیاری کرابوویەوە.