سەرۆکی زانکۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەردەکاتەوە

رۆژی یەکشەممە 28ـی  کانوونی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی  و پ.ی.د. یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان سەردانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان کرد.

لە میانی سەردانەکایاندا سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی باڵا هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی ناوبراویان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری پرۆسەکە بوون.