Monthly Archives: شوبات 2024

کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و کۆمپانیای(AwroSoft)  گرێبەستێک واژوو دەکەن

رۆژی پێنجشەممە 29ی شوباتی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد طاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و پ. د. کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ لە ڕێوڕەسمێکدا گرێبەستی بە ئەلیکترۆنی کردنی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر لەگەڵ کۆمپانیای ئەوڕۆسۆفت واژووکرا.

هەر لەو رێوڕەسمەدا سێمینارێک لە لایەن بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای (AwroSoft) پێشکەشکرا بە وردی باسی لە چەند تایبەتمەندییەک کرد لە سیستەمی ئەلیکترۆنی کۆلێژی ناوبراو بوونی هەیە.

لەمەودوا کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر ئەزموونێکی نوێ تاقیدەکاتەوە لە بەرەوپێشچوون و نوێگەری لە رێگای بە ئەلیکترۆنی کردنی کۆلێژەکە کە ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ هەنگاوی گەورەتر لە بواری تەکنەلۆجیای کۆلێژی ناوبراو و ئەزموونێک بۆ گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر سه‌ردانی پەیمانگەی ته‌كنیكی چۆمانی کرد

‎ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 28ی شوباتی 2024 پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.د.ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، د. سیروان له‌تیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران ، د.طالب محمدشریف عمر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی پەیمانگای تەکنیکی چۆمانی کرد و لەلایەن د.عماد عزيز ڕاگری پەیمانگا و یاریدەدەری ڕاگر و و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگا پێشوازییان لێکرا.
‎له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، وێڕای پیرۆزبایی كردن له‌ د.عماد عزيز كه‌ وه‌كو ڕاگری نوێی پەیمانگای تەکنیکی چۆمان ده‌ست به‌كاربووه‌، له‌ هه‌مانكاتدا پاڵپشتی خۆی و ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی بۆ به‌رنامه‌ و كاری داهاتووی پەیمانگا دووپاتكرده‌وه‌ ، دواتر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ راگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگا کۆبووەوە و چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە پەیمانگە تاوتوێکران،
‎ پ.د. ئیدریس محمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستخۆشی لە راگر و ئەنجومەن و ستافی پەیمانگە کرد لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی کە دەیکەن هەروەها بەڕێزیان پاڵپشتی تەواوی خۆی دووپاتکردەوە، بۆ پرۆژەکانی داهاتوو بۆ زیاتر برەودان بەپەیمانگەی تەکنیکی چۆمان .
‎دواتر بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی پەیمانگە و دەستنیشانکردنی کەم و کورتییەکان، سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری هۆبە و بەشە کارگێریەکانی پەیمانگەیان بەسەرکردەوە، هەروەها سەردانی هۆڵەکانی خوێندنی کرد و لەنزیکەوە گوێی لە داواکاری و سەرنجی قووتابیان گرت .

گەشتی زانستی قوتابییانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێری کار بۆ کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر

گەشتی زانستی قوتابییانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێری کار بۆ کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤، بەسەرپەرشتی مامۆستا بنیامین شوان بڕیاردەری بەشی کارگێری کار و مامۆستا توانا صباح بەرپرسی هۆبەی ئایتی، قوتابیانی بەشی کارگێری کار قۆناغی دووەم سەردانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێریان کرد لەلایەن ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د.موحسین شەریف سالح وە یاریدەدری ڕاگری کۆلێژ مامۆستا هەوری و بەرپرسی کارگێری و د.نەوزاد هەمەوەندی و قوتابیانی کۆلێژ پێشوازیەکی گەرمیان لێکراو سەردانی بەشەکانی کۆلێژیان کردوو لەلایەن مامۆستایانی کۆلێژ کۆمەڵێک زانیاری بەسود پێشکەش بەقوتابیان کرا
دواتر سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر یان کرد لەلایەن پ.ی.د. سەرسام خەلیل شوانی، راگری پەیمانگە م. بەھزاد حلمی ئاکرەیی، یاریدەدەری راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی ھەولێر، سەرۆک بەشی کارگێڕی کار پێشوازی لە مامۆستایان و قوتابییانی بەشی کارگێڕی کاری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمانیان کرد.

لە سەردانەکەدا قوتابییانی بەشی کارگێڕی کاری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان ئاشناکران بە سەرجەم بەشەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی ھەولێر.

ھەر لە سەردانەکەدا پ.ی.د. سەرسام خەلیل شوانی بە گەرمی پێشوازی لە مامۆستا و قوتابییانی بەشی کارگێڕی کاری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان کرد و بەڵێنی ھەماھەنگی، ھاوکاری و کارئاسانی پێدان لە پەرەپێدانی زانستی ھەردوو پەیمانگە.

مامۆستایان وقوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان لە پای ئەو پێشوازییە گەرمەی لەلایەن کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر وەپەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر لێیان کرا، سوپاسی راگر و یاریدەدەری راگرو سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانیان کرد.

سیمینارێک لەلایەن مامۆستا “نێرگز ستار محمد” بەناونیشانی “داهاتووی زیرەکیی دەستکرد ” پێشکەش کرا .

‎ ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ٢٧-٢-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانی پەیمانگاکەمان لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری سیمینارێک لەلایەن مامۆستا “نێرگز ستار محمد” بەناونیشانی “داهاتووی زیرەکیی دەستکرد ” پێشکەش کرا .