Daily Archives: شوبات 20, 2024

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە زیرەکی دەستکرد لە بواری خوێندنی باڵا رێکدەخات

ڕۆژی سێ شەممە 20ی شوباتی 2024، بە ئامادەبوونی پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، بە هاوکاری زانکۆی لیڤەرپول لە بەریتانیا و زانکۆی بور سەعید لە میسڕ دوو وۆرکشۆپ بە ناونیشانی (بنەماکان وپرۆگرامەکانی زیرەکی دەستکرد لە خوێندنی باڵا) و( ئەپڵیکەیشنەکانی زیرەکی دەستکرد لە بواری توێژینەوە) لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی بۆ ژمارەیەک توێژەر و مامۆستای زانکۆمان بەڕێوەچوو.

بەر لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکان سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە رێکخەرانی وۆرکشۆپەکە کرد و بابەتی زیرەکی دەستکردی بە گرنگ زانی و رایگەیاند ئەم بابەتە پێشهاتێکی نوێی جیهانییە لە بواری تەکنەلۆژیا و کەم تا زۆر بایەخ و گرنگی خۆی هەوەرها لایەنی نەرێنیشی هەیە بۆیە هیوادارم ئەم وۆرکشۆپە سوودی بۆ توێژەر و مامۆستایانمان هەبێت.

وۆرکشۆپەکان تایبەت بوون بە  بواری زیرەکی دەستکرد و خوێندنی باڵا لەژێر ناونیشانی (بنەماکان و پرۆگرامەکانی زیرەکی دەستکرد لە خوێندنی باڵا) و (ئەپڵیکەیشنەکانی زیرەکی دەستکرد لە بواری توێژینەوە)، کە لەلایەن پسپۆری بەریتانی پ.ی.د. نەشوی اسماعیل و پ.ی.د. یارا عبد العاطی وەکو قسەکەری نێودەوڵەتی و پ.ی.د. شەهاب وەهاب کەریم وەکو قسەکەری ناوخۆ و د. سەلار عثمان علی وەکو بەڕێوەبەری وۆرکشۆپەکان وستافی زانکۆمان ئەنجامدرا، کە تیایدا مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان لە نوێترین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی زیرەکی دەستکرد ئاشناکران.

ئامانج لەم وۆرکشۆپە بریتیبوو لە (بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی بنەڕەتی لە چەمکەکانی زیرەکی دەستکرد، بەکارهێنانی ⁠زانیارییەکانی بنەماکانی زیرەکی دەستکرد لە جیهانی ڕاستەقینەی خوێندنی باڵا، و ⁠بەشداریکردن لە گرووپەکانی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگ ودەرفەتانەی کە پەیوەندییان بە زیرەکی دەستکرد هەیە لە خوێندنی باڵا.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی رێکخست

ڕۆژی سێ شەممە 20ی شوباتی 2024، لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پ.د. کەیهان زرار غەفوور وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە بەشداری کۆمەڵێک کەسی پسپۆڕ و ئەکادیمی لە وڵاتانی جیهان سازکرد کە تایبەت بوو بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی.

وۆرکشۆپەکە بە سەرپەرشتی د. کەیهان و بە بەشداری ژمارەیەک پسپۆڕی نێوخۆیی و نێودەڵەتی بەڕێوەچوو کە پێکهاتبوون لە بەرێزان د. کاشیف ناسر قوڕەیشی لە زانکۆی لیمرێک ئێرلەند، د. سەلیم ئیقبال لە زانکۆی ئەلامە ئیقبال ئیسلام ئاباد، د. عوسمان ئەحمەد لە زانکۆی دوبەی و د. ڕاجا وەسیم ئەنوەر لە زانکۆی تەکنەلۆژی جێرمان_مەسقەت.

لە سەرەتادا د. کەیهان بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و کورتە باسێکی دەربارەی وۆرکشۆپەکە بۆ ئامادەبووان باسکرد و گوتی، ” ‎ئەم وۆرکشۆپە بۆ کۆکردنەوەی زانایان و توێژەران و قوتابیان لە سەرانسەری جیهاندا بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و ئەزموون و تێگەیشتنیان لەسەر دوایین پێشکەوتنەکان له بواری لێکۆڵینه وه ی ئاسایشی سایبەردا، ئامانجی ئێمەش ئەوەیە پلاتفۆرمێک دروست بکەین بۆ بەرهەمهێنان و گفتوگۆی گرنگ لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان. کە ئامادەبووان لەم وۆرکشۆپەدا لێی دەکۆڵنەوە و چەندین لایەنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی، لەوانە دۆزینەوەی هەڕەشەی ڕێکخستنی داتا، بەڕێوەبردنی مەترسی و وەڵامدانەوەی هێرشی ئەلیکترۆنی لەخۆ دەگرێت.

دواتر دەستکرابە پێشەکەشکردنی بەرنامەی وۆرکشۆپێکە کە تیایدا بەشدابووان چەند تەوەرێکی گرنگیان لە بارەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی باس کرد کە ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی خەڵک و کەمکردنەوەی مەترسییە ئەلیکترۆنیەکان هەروەها تێگەیشتنی گشتگیر لە بنەماکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بوو.

وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی: بنیاتنانی بەرگری ئەلیکترۆنی بەهێزتر

وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی: بنیاتنانی بەرگری ئەلیکترۆنی بەهێزتر

لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز (پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی) کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر وۆرکشۆپێک تایبەت بە ئاسایشی ئەلیترۆنی ساز کرد، بەسەرپەرشتی بەڕێز (پ. د. كیهان زرار غفور) راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر, وە هەروەها پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی چەند ته‌وه‌رێكی گرنگ لە بارەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی باسیان لێوەکرا، کە ئامانج لێیان وشیار کردنەوەی خەڵک و کەمکردنەوەی مەترسییە ئەلیکترۆنییەکانە.

لە وۆکرشۆپەکەدا بەڕێز راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بە پێشکەشکردنی وتارێک وۆرشۆپەکەی دەوڵەمەدنتر کرد کە ئەمەش دەقی ناوەڕۆکی وتارەکەیەتی..

میوانانی رێزدار، بەشداربووان و ئامادەبووانی بەڕێز، بەیانیتان باش.
‎بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ ئەم کۆنفرانسە.
‎وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی: بنیاتنانی بەرگری ئەلیکترۆنی بەهێزتر.
پێش ئەوەی ئەم دەرفەتەم بەخشی بە قسەکەرە سەرەکییەکان، ئەم دەرفەتە بەکاردەهێنم بۆ ئەوەی چەند قسەیەکی گشتی بکەم.
‎بە کورتی و بە پوختی باسی وۆرکشۆپەکە بکەم.
‎ئەم وۆرکشۆپە بۆ کۆکردنەوەی زانایان و توێژەران و قوتابیان لە
‎لە سەرانسەری جیهاندا بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و ئەزموون و تێگەیشتنیان لەسەر دوایین پێشکەوتنەکان
‎له بواری لێکۆڵینه وه ی ئاسایشی سایبەردا ئامانجی ئێمە دروستکردنی پلاتفۆرمێکە بۆ بەرهەمهێنان و
‎گفتوگۆی گرنگ لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان.
‎ئەم وۆرکشۆپە ئۆنڵاینە وەک نیشانەی زانین خزمەت دەکات تێگەیشتنێکی گشتگیر بۆ بەشداربووان ئاسایشی ئەلیکترۆنی. لە ڕێگەی کۆبوونەوە کارلێکەکانەوە وە پریزێنتەیشنە کرداریەکان کە ئامادەبووان لێی دەکۆڵنەوە چەندین لایەنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی، لەوانە دۆزینەوەی هەڕەشەی ڕێکخستنی داتا، بەڕێوەبردنی مەترسی و وەڵامدانەوەی هێرشی ئەلیکترۆنی.
هەروەها بەخێرهاتنی گەرمی هەموو بەشداربووان دەکەم.
لە شارە گەورەکانی دیکەوە گەشتیان کردووە بۆ بەشداریکردن لەم وۆرکشۆپە. ئامادەبوونی ئێوە لێرە
سەلمێنەری گرنگی ئەم ڕووداوەیە.
جارێکی دیکە بەخێرهاتنی هەمووتان دەکەم بۆ ئەم وۆرکشۆپە و (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر) هیوای کاتێکی خۆش و بە سوودتان بۆ دەخوازم.