Daily Archives: شوبات 11, 2024

سەردانی کردنی شاندی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی بۆ پەیمانگە

ئەمڕۆ ١١/شوباتی/٢٠٢٤ بەڕێز (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز (م. محرم یاسین) یاریدەدەری ڕاگر پێشوازییان لە شاندێکی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی کرد لە چوارچێوەی هاوکاری پەرەپێدانی ووڵاتی ژاپۆن بۆ عێراق لە ڕێگای ڕێکخراوی جایکا. بۆ یارمەتی دانی پەیمانگە و هاوکاری کردنی بەشە زانستیەکان دابین کردنی پێداویستیەکانی تاقیگە، هەروەها بەڕێز م.پشتیوان ظاهر سەرۆکی بەشی پەرستاری بەشێک لە تاقیگەکانی پەیمانگەی پیشانی شاندی میواندا بۆ ئەوەی دەست نیشانی کەم و کوڕیەکان و پێداویستیەکانی تاقیگەکان بن بەڕێز ڕاگر زۆر سوپاسی شاندی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی کرد

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی (University Institute) دەکات

رۆژی یەکشەممە 11ی شوباتی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە دکتۆر سالی برایاند یاریدەدەری سەرۆکی دامەزراوەی ئەکادیمی (University Institute) و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارێکدا هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بەڕێوبەری سەنتەری زمانی زانکۆمان ئامادەیبوون گفتوگۆ کرا دەربارەی دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان هەردوولا وەک دەستپێکیش کردنەوەی خولێکی راهێنانی تایبەت بە مامۆستایان و ستافی زانکۆمان لە لایەن دامەزراوەی ناوبراوەوە بەڕێوەدەبرێت.

ئەم خولە تایبەتە بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی بە تایبەتی لە بواری گفتوگۆکردن و هەندێک بابەتی پێداگۆجی کە بۆ مامۆستاکانی زانکۆمان بەڕێوەدەچێت، کە لە داهاتوودا دەچێتە چوارچێوەی رێکەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆمان دامەزراوەی (University Institute).

بڕیارە خولەکە شەش بۆ هەشت گرووپ پێکبێت کە بۆ ماوەی چوار هەفتە بەردەوام دەبێت و لە کۆتایی مانگی چوار دەست پێدەکات کە تیایدا مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تێیدا بەشدار دەبن.