سەرۆکی زانکۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەسەردەکاتەوە

رۆژی یەکشەممە 28ـی  کانوونی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.ی.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی  و پ.ی.د. یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان سەردانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی وو پزیشکی هەولێریان کرد.

لە میانی سەردانەکایاندا سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی باڵا هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی ناوبراویان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری پرۆسەکە بوون.