بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەی تایبەت بە وەرگرتنی قوتابیان لە بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان بەرێوەچوو

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 17ـی ئابی 2023، لە سەرۆکایەتی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕەوشی خوێندن و بەردەوام بوونی خوێندن و وەرگرتنی قوتابیان لە بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە کە لە  نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و خاچی سووری نێودەڵەتی ئەنجامدرا، بەسەرپەرشتی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بەڕێز  پ. ی. د. محمد کلاری ، وە شاندی زانکۆمان بریتی بوو لە بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان، شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی بریتی بوو لە بەڕێز تیگران بێتانیان بەڕێوەبەری پڕۆگرامی (𝗉𝗁𝗒𝗌𝗂𝖼𝖺𝗅 𝗋𝖾𝗁𝖺𝖻𝗂𝗅𝗂𝗍𝖺𝗍𝗂𝗈𝗇) لە رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە بەغدا و بەڕێز یان لیبێک بەڕێوەبەری هاوبەشیەکان لە رێکخراوی ناوبراو. شایانە باسە بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە بەشێک لە کۆبوونەوەکە ئامادەبوو و وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان، تەواوی پاڵپشتی خوی دەربڕی بۆ سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم خاڵانەی خوارەوە گفتوگۆی لەسەرکرا و پێشنیاری گونجاو لە بارەی بەشەکەوە خرایەڕوو وەک:

1- بەردەوام بوونی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەسەر پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی و مەعنەوی تا کۆتایی ساڵی 2026 بۆ هەردوو خوولی یەکەم و دووەمی وەرگرتنی قوتابیان.

2- دابین کردنی بوودجە بۆ 2 ستافی ئەکادیمی بیانی بۆ وانە ووتنەوە لە هەردوو خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر لە لایەن خاچی سووری نێودەوڵەتی بەڕێژەی 75% وە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە رێژەی𝟤𝟧% .

3- بۆ وەرگرتنی قوتابییان لە خوولی سێیەم واتا بۆ ساڵی ئەکادیمی 2024 – 2025 پێویستە گشت لایەنە هاوبەشەکان هاوکاری و هەماهەنگی بکەن لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆگرامە.

4- خاچی سووری نێودەوڵەتی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەوڵ دەدەن بە دۆزینەوەی سپۆنسەر بۆ ئەم پڕۆگرامە بەتایبەتی بۆ خوولی سێیەم و خوولەکانی دواتر.

5- هەوڵ بدرێت بە زووترین کات کار بکرێت لەسەر وەرگرتنی متمانەی ئەکادیمی بۆ ئەم بەشە لە لایەن دامودەزگا نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە متمانە بەخشین بە پرۆگرامی ئەکادیمی، بۆ ئەوەی ئەم بەشە بتوانێ قوتابییانی بیانی وەربگرێت.

6- بەردەوام بوون لە کردنەوەی خوێندنی باڵا بۆ ئەم بەشە بەمەبەستی دابین کردنی ستافی ئەکادیمی پسپۆری ناوخۆیی.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا نوێنەرانی خاچی سووری نێودەوڵەتی تەواوی پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆگرامە.

 

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکات

رۆژی سێ شەمە رێکەوتی 15ـی ئابی 2023، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د.طالب محەمەد شریف سەردانی بەرێز د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد.

لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بریکاری وەزارەت و د. ئەمیر چالی راوێژکاری جەنابی وەزیر، باس لە چەند پرسێکی زانستی و چەند بابەتێکی دیکەی گرنگ کرا، جەخت کرایەوە لەسەر زیاتر هاوکاری و هەماهەنگی کردنی وەزارەت بۆ بەرەوپێشبردنی پەیمانگە.

هەر لەو دیدارەدا د. ئارام محەمەد قادر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی کردنەکە و بەڵێنی دا کە بەردەوام بێت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر بۆپێشخستنی زیاتری پەیمانگە و برەودان بەو دامەزراوە ئەکادیمییەی دەڤەری بارزان، هەروەها بەڕێزیان رایگەیاند کە بەزووترین کات سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دەکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەرەوپێشچوونەکان ببیینن و کار بۆ چارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکان بکەن.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی ئینستیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان دەکات

رۆژی چوارشەممە 16ـی ئابی 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی پێشوازیکرد لە د. سەرباز نەجیب عوسمان جێگری سەرۆکی ئینستیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان(K.I.I) و شاندی یاوەری.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ لە بارەی مێژووی دروستبوون و بەرنامە و ستراتیژیەتی زانکۆ دوا، و کورتەیەکی سەبارەت بەو بەشانە خستەڕوو کە تایبەتمەندن و بەپێی پێویستی بازاڕی کار بابەتەکانی ئامادەکراون وەک بەشی (ICT) و بەشی تەکنیکی ئۆتۆمبێڵ و بەشی پەلی دەستکرد، هەروەها باسی لە بەرنامەی زانکۆ کرد سەبارەت دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆمان.

هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ زانکۆ سەبارەت بە بازاڕی کار، لەهەمان کاتدا رەزامەندییان نیشاندا بە پشتگیری کردنی بەشێک لە توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و پاڵپشتیکردنیان لە رووی تەکنیکی و بەکارێنانی ئامێرەکانی تاقیگەکانی دامەزراوەکە، بە تایبەت ئەو توێژینەوە و پڕۆژانەی کە نوێگەری تێدابێت.

جێگری سەرۆکی ئینستیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەبڕی بەوەی کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زیاتر گرنگی دەدات بە دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووانی، تاکو بتوانن لەبازاڕی کاردا کاریان دەست بکەوێت.

هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئینستیوتەکە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بێت لە دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکانی دیکەی وڵاتانی جیهان، هەروەها بەپێویست زانرا کە ئینستیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان هاوکاربێت لەدانان و پەرەپێدانی پرۆژەی وزەی نوێبووەوە لە زانکۆمان.

لە کۆتایی دیدارەکەشدا بڕیار درا کە هەردوولا لە داهاتوویەکی نزیکدا گرێبەستێک واژوو بکەن بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی پێکەوەیی.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە چۆنیەتی بەهێزکردن و پتەوکردنی کۆنکریت رێکدەخات

رۆژی سێ شەمە 15ـی ئابی 2023، لە ژێر چاودیری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەسەرپەرشتی پ.د ئەیاد زکی صابر راگری کۆلێژی تەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی (EPU ACI Student Chapter) و بەرێوبەرو بەرپرسانی کۆمپانیای (DCP) لە وۆرکشۆپێکی ئەندازیاری تایبەت بە چۆنیەتی بەهێزکردن و پتەوکردنی کۆنکریت بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی (Admixture) بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرەتا د. رفاە روونکردنەوەی دەربارەی چالاکییەکانی (EPU ACI student chapter) پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، پاشان د. ئەیاد راگری کۆلێژ وتەیەکی بەناوی سەرۆکی زانکۆ پێشکەشکرد و تیایدا وێڕای بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبووان، بە گرنگییەوە باسی لە کاری پێکەوەیی وهەماهەنگی لە نێوان کەرتی تایبەت و زانکۆکان کرد، هەروەها سوپاسی بەرێوبەر و بەرپرسانی کۆمپانیای (DCP) کرد بۆ هەماهەنگیکردنیان لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان خواست.

دواتر ئەندازیار وسام بەرپرسی کۆمپانیای (DCP) سوپاسی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێری کرد و بەلێنی دا کە بەردەوام بن لەئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانە بە هاوبەشی.

وۆرکشۆپەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت کە چەندین تاقیکردنەوەی پراکتیکی لەسەر کۆنکریت لە تاقگەکان ئەنجام دەدرێت.